دکتۆر «کیومەرس حەبیبی» وەک مامۆستای نموونەی ئێران هەڵبژێردرا

لە ٣٣یەمین ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە ئەندامانی دەستەی مامۆستایانی نموونەی ئێراندا، ئەندامێکی دەستەی مامۆستایانی زانکۆی کوردستان (سنە) وەک مامۆستای نموونەی وڵات ناسێندرا و ڕێزی لێگیرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ٣٣یەمین ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی ئەندامانی دەستەی مامۆستایانی نموونە، بە ئامادەبوونی دکتۆر حوسێن سیامایی وەزیری زانست، توێژینەوە و تەکنەلۆژیا، دکتۆر فاتمە موهاجەرانی گوتەبێژی حکومەت و کۆمەڵێک لە سەرۆک زانکۆکانی وڵات و مامۆستایانی لێهاتوو، بە میوانداریی زانکۆی زانست و پیشەسازیی ئێران بەڕێوە چوو.

لەو چالاکییە نیشتمانییەدا، بە پێشکەشکردنی بڕوانامەی ڕێزلێنان، پێزانین بۆ سەرکەوتووترین کەسایەتییەکانی بواری پەروەردە و فێرکاریی زانکۆ و دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا لە سەرانسەری وڵاتدا کرا.

لەو ڕێوڕەسمەدا، دکتۆر کیومەرس حەبیبی، پرۆفیسۆر لە بەشی ئەندازیاریی شارسازی لە زانکۆی کوردستان، وەک مامۆستای نموونەی سەرانسەریی وڵات ناسێندرا و خەڵات کرا.

ئەم ڕێوڕەسمە بە مەبەستی بەرزڕاگرتنی پێگەی بڵندی مامۆستایان و نیشاندانی ڕۆڵی سەرەکیی ئەوان لە پێشخستنی ئامانجە زانستی و کولتوورییەکانی سیستمی خوێندنی باڵای وڵات ڕێکخرابوو.

News ID 227332

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha