بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕێبەری باڵای ئێران لە پەیامەکەید هۆشداریی دا کە دوژمن پەنای بۆ "شەڕی تێکەڵاو" بردووە بۆ دروستکردنی گومان، نائومێدی و دووبەرەکی لەناو خەڵک و بەرپرساندا.
ئایەتوڵڵا خامنەیی جەختی کردەوە ئامانجی سەرەکیی دوژمن لەم قۆناخەدا تاقیکردنەوەی توانای بەرگەی گرتنی خەڵک و دروستکردنی هەڵەیە لە حیساباتی بەرپرسانی وڵاتدا.
هەروەها ڕێبەری باڵای ئێران داوا لە بەرپرسان دەکات پاڵپشتی خەڵک بن و دووربکەونەوە لە هەر کارێک کە ببێتە هۆی بێزاری هاووڵاتییان، چونکە نائومێدی خزمەت بە دوژمن دەکات.
ڕێبەری باڵای ئێران لە پەیامەکەیدا دەشڵێت: سیستەمی سوڵتە و ئەمریکا کێشەیان لەگەڵ سەربەخۆیی ئێران هەیە و ئێرانێکی بەهێز بە رێگر لەبەردەم پڕۆژەی "ئیسرائیلی گەورە" دەزانن.
Your Comment