بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئهمیندارێتی ئهنجومهنی وهزیرانی عێراق ئهو بڕیارانهی بڵاوكردهوه كه له كۆبوونهوهی رۆژی ۲۵ی ئهم مانگه دراون، كه تیایدا هاتوه، بڕیاریداوه بە پابەندکردنی سەرجەم وەزارەتەکان و ئەو پارێزگایانەی کە هێشتا داتاکانیان لە زوترینکاتدا داتاكانیان رادهستی دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی و دهستهی نهزاهه بكهن.
ئاماژه بهوهشكراوه، ئەنجومەنی وەزیران پڕۆژەیاسای پەسەندکردنی رێککەوتننامەی قەدەغەکردنی "باجی دەبڵ" (دوجارە) لە نێوان حکوومەتی عێراق و سوڵتاننشینی عومان پەسەند كرد و پڕۆژەیاساکە ڕەوانەی ئەنجومەنی پهرلهمان کرا.
ههروهها هاتووه، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا بە پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای چونەپاڵی عێراق بۆ ڕێککەوتننامەی دامەزراندنی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ هاوکارییە دەریاوانییەکان (IALA)، کە لە رێککەوتی ۲۲ی ئابی ۲۰۲۴ەوە چوەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئەو پڕۆژەیاسایە لەلایەن ئەنجومەنی دەوڵەتەوە ئامادەکراوە و رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران کراوە، پاڵپشت بە أحکامەکانی ماددەکانی (۶۱/ بڕگەی یەکەم) و (۸۰ / بڕگەی دوەم) لە دەستور.
ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا بە بەخشینی دەسەڵاتی دانوستان و واژۆکردنی پڕۆژە رێککەوتننامەکانی گواستنەوەی ئاسمانی بە سەرۆکی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی سڤیلی عێراقی، لە نێوان حکوومەتی کۆماری عێراق و حکوومەتەکانی هەریەکە لە سوڵتاننشینی عومان، جەزائیر، فەرەنسا، قوبرس، و رواندا.
Your Comment