بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕاگەیەندراوەکەدا تولای هاتیمئۆغوڵڵاری ڕایگەیاند، لە ١٣ـەمین ساڵیاددا بوێری، هیوا و ئامانجی ژیانی یەکسانی گەزی، هێشتا ڕێمان ڕۆشن دەکاتەوە، گەزی بووە ئیرادەی ملیۆنان کەس، ویژدانی ئەو هاووڵاتییەی بێدەنگ نابێت و دژی تاریکی بەهێزترین بەرخۆدانی هاوبەشی بنیادنا.
هاتیمئۆغوڵڵاری وتیشی: گەزی هەموومان بووین، ئەوانەی هەوڵدەدەن بە بڕیارەکانی دادگا، بە سزاکان و زیندانیکردن گەزی تاوانبار بکەن، با بزانن: گەزی بیری شکۆداری ئەم وڵاتەیە، ئەوانەی لەسەر دۆسیەی گەزی دەستبەسەرکراون، پێویستە دەستبەجێ ئازاد بکرێن، ئەو گیانانە بە ڕێزەوە بەبیردەهێنینەوە کە لەدەستمان داون و لە تێکۆشانماندا بۆ ئازادی، دیموکراسی، دادپەروەری و ئاشتی خاوەندارێتی لە تێکۆشان و ئامانجی ئەوان دەکەین.
هەروەها تونجەر باکرهان وتی: ڕۆحی گەزی لەناو تێکۆشاندا بۆ ژینگە، ڕەنج، ئاشتی، ئازادی و دادپەروەریدا بەردەوامە، بەم میراتە درێژە بە تێکۆشان بۆ دیموکراسی، ژیانی ئازاد، یەکسان و ئاشتییانە دەدەین، ئەو کەسانەی کە لە بەرخۆدانی گەزیدا گیانیانلەدەستدا، بە ڕێز و پێزانینەوە بەبیردەهێنمەوە.

Your Comment