هێزەکانی پاراستنی گەل: دەست لە ئامانجی ئازادی ئۆجەلان و گەلی کورد بەرنادەین

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) بە بۆنەی ٢٢ـەمین ساڵیادی هەڵمەتی ١ـی حوزەیرانی ٢٠٠٤ـەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

کوردپرێس؛ دەقی ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگە بەم جۆرەیە:

"٢٢ـەمین ساڵیادی هەڵمەتی مێژوویی ١ـی حوزەیران، کە لە لێگەڕینی ئازادی، دیموکراسی و ژیانی شکۆدارانەی گەلی کوردستاندا خاڵێکی گرنگە؛ پێش هەموو کەسێک لە ڕێبەر ئاپۆ و دواتر لە بنەماڵەی شەهیدان، گەلی وڵاتپارێزمان، دۆستانی گەلەکەمان و هەموو هەڤاڵانمان پیرۆز دەکەین. لە کەسێتی هەڤاڵ فواد (عەلی حەیدەر قەیتان)، سارا (ساکینە جانسز)، عادل بلکی، نوودا کارکەر، دەلال ئامەد و نوورەدین سۆفیدا، کە پەیوەستبوونیان بە هێڵی ئاپۆیی، دڵپاکی، بوێری و فیدایەتی بوونە سیموڵ و لە هەڵمەتی مێژوویی ١ـی حوزەیراندا وەک کەسانی پێشەنگ و فەرمانداری نەمری سوپای گەریلاماندا جێگەیان گرت، هەموو شەهیدانمان بە ڕێزداری، خۆشەویستی، پێزانینی زۆر و دڵسۆزییەکی قوڵەوە یاد دەکەینەوە.

پیلانگێڕی نێونەتەوەیی کە لە ١٥ـی شوباتی ١٩٩٩ لە کەسێتی ڕێبەر ئاپۆدا لە دژی گەلەکەمان و تەڤگەری ئازادی کوردستان ئەنجام درا، وەک هێرشێکی ستەمکارانە کە ئامانجی چارەسەرنەکردنی پرسی کورد و تەسفییەکردنی ئیرادەی ئایندەی ئازادی گەلەکەمان بوو، ڕۆچووە نێو مێژووەوە. وێڕای هەلومەرجی سیستەمی ئەشکەنجەی ئیمراڵی، ڕێبەر ئاپۆ بە پارادایمی کۆمەڵگەی دیموکراتیک و ئیکۆلۆژیک لەسەر ئازادیی ژن پێشخست، لە بەرانبەر ئەم هێرشە دیدگای چارەسەری دیموکراتیک و پێکەوەژیانی هێنایە ئاراوە. ڕێبەرمان بە گوێرەی پاردایمی نوێ، دەرفەتێکی گرنگی ئافراند کە دەتوانێت لە تورکیا ڕێگە بەڕووی چارەسەرکردنی دیموکراتیکانەی پرسی کورد بکاتەوە.

سیاسەتی نکۆڵی و تەسفییەکردن بووە هۆکاری دەستپێکردنی هەڵمەتی ١ـی حوزەیران

هێزەکانی گەریلامان لەسەر بنەمای ئەم مامەڵەیەی ڕێبەر ئاپۆ، لە پرۆسەی پێنج ساڵەدا کە بە بڕیاری کشانەوەی ٢ـی ئابی ١٩٩٩ هەتا ١ـی حوزەیرانی ٢٠٠٤ دەرباز بوو، پێگەی ئاگربەستی پاراست و بۆ چارەسەری دیموکراتیکانەی پرسی کورد بنکێکی پتەوی دامەزراند. بەڵام دەوڵەتی تورک لە بری ئەوەی ئەم پرۆسەیە لە ڕوانگەی چارەسەری دیموکراتیکانەوە هەڵسەنگێنێت، ئامانجی بوو وەک ئامرازێکی تەسفییەکردنی تەڤگەری ئاپۆییمان بەکاری بهێنێت. لەو قۆناغەدا پێشنەکەوتنی هەنگاوی هەمیشەیی و دڵسۆزی لە ڕێگەی چارەسەرییدا، بەردەوامیکردنی سیاسەتەکانی نکۆڵی و تەسفییە بووە هۆکاری هاتنەئارای سەردەمێکی نوێی مێژوویی. هەڵمەتی ١ـی حوزەیران ٢٠٠٤ لەم هەلومەرجەدا لەسەر بنەمای پاراستنی هەبوون، ئیرادە و خواستی ژیانی ئازادی گەلەکەمان، دەرکەوتنێکی گرنگ بوو.

پرۆسەی ٢٢ ساڵە کە دەرباز بوو، جارێکی نیشانی دایەوە کە پرسی کورد بە سیاسەتی فشار، نکۆڵی و بێ چارەسەرکردن ناتوانرێت کۆتایی پێبهێندرێت. لە هەمان پرۆسەدا ڕاستی بیرۆکەکانی ڕێبەر ئاپۆ لەسەر بنەمای چارەسەری دیموکراتیک، یەکێتیی گەلان، ئازادی ژن و کۆمەڵگەی دیموکراتیک، بە پرۆسەیەکی قورسی تێکۆشاندا بەرهەمێندراوە؛ مافدارییان بە حوکمی مێژووی تا ئیسپاتکردن و وێڕای ئەو کاتەی تێپەڕیووە، وەک حەقیقەتێک ئیمکانی هەژاندنی نییە و ئێستا ڕووناک دەکاتەوە و هەبوونی خۆی پاراستووە. لەمڕۆشدا ڕێگەی چارەسەریی هەمیشەیی پرسی کورد؛ بە کۆتایهێنانی مامەڵەی کلاسیکانەی دەوڵەت لە دژی ڕێبەر ئاپۆ، مسۆگەرکردنی ئازادی تەواوەتی وی، گێڕانی ڕۆڵی وی وەک سەردانوستانکاری گەلی کورد، ڕێگەکردنەوە بەڕووی سیاسەتی دیموکراتیک و گەیشتنی گەلان بە ژیانی یەکسان و ئازادییدا تێپەڕ دەبێت. بە بنەماوەرگرتنی دیدگای چارەسەری دیوکراتیک کە ڕێبەر ئاپۆ خستوویەتەروو و جددیبوونی دەوڵەت لە دەستەبەرکردنی پێویستییەکانی، نەک تەنها بۆ گەلی کورد، هاوکات بۆ ئایندەی هاوبەشی گەلانی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پووچەڵکردنیەوە پیلانگێڕییەکانی سەر ناوچەکەش گرنگییەکی میژووی لەخۆدەگرێت.

هیچ کاتێک ڕێگەنادەین هەوڵدانی ڕێبەرمان و بەهاکانی گەلەکەمان بەتاڵ و بێ مانا بکرێن

وەک گەریلاکانی ئازادی کوردستان، ئەوانەی لە هێڵی میلیتانی فیدایی ئاپۆییدا قوڵبوونەتەوە، بە هۆشمەندی ئەو بەرپرسیارێتییە مێژووییەوە کە هەڵمانگرتووە، دەڵێین: هیچ کاتێک ڕێگەنادەین هەوڵە بێهاوتاکانی ڕێبەرمان و بەهاگەلێک کە گەلەکەمان بە قوربانیدان و ڕەنجێکی زۆرەوە ئافراندوویەتی، بەتاڵ و بێ مانا بکرێت. وەک ئەوەی تا ئێستا کردوومانە و لە ئێستا بە دواوەیەش لە جێبەجێکردنی ئەرک و بەرپرسیارێتییەکان کە دەکەوێتە ئەستۆمان بەبێ هیچ دوودڵی و گومانێک، بە ئیرادە و ئەوپەڕی بڕیاردارییەوە دەجووڵێینەوە.

هیچ کاتێک دەست لە ئامانجی ئازادیی ڕێبەرێتی و گەلەکەمان بەرنادەین

لە بەرزترین ئاستدا ڕۆحی فیدایی ئاپۆیی دەنوێنینەوە و بە قوڵبوونەوەیەکی زیاترەوە لە هێڵی میلیتانی ئاپۆییدا، هەرگیزا و هەرگیز لە ئامانجی مسۆگەکردنی ئازادیی ڕێبەر و گەلەکەمان ناکشێینەوە. لەسەر ڕێگەیەک کە ڕێبەرمان بۆی دیاری کردووین، لە ژێر هەر هەلومەجێکدا بە ڕێ و ڕێبازی دەوڵەمەند و بە ڕۆحی فیدایی ئاپۆییەوە، جارێکی دیکە بەشێوەیەکی بەهێز، بڕیارداری تێکۆشانمان دووپاتەکەینەوە.

لەسەر ئەم بنەمایە، جارێکی دیکە ٢٢ـەمین ساڵوەگەڕی هەڵمەتی مێژوویی ١ـی حوزەیران لە گەلەکەمان، بنەماڵەی شەهیدان، دۆستانمان و هەموو هەڤاڵانمان پیرۆز دەکەین؛ لە ساڵی نوێی تێکۆشاندا هیوای سەرکەوتن دەخوازین".

News ID 227257

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha