بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئایەتوڵڵا خامنه‌یی له وتارێكدا به بۆنه‌ی ساڵڕۆژی یه‌كه‌مین دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی شۆرای ئیسلامیی ئێرانه‌وه رایگه‌یاند: قۆناغی ئێستا، په‌رله‌مانتاران و حكوومه‌ت له پێناو ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وڵات و به‌دیهێنانی خۆشگوزه‌رانی له به‌رهه‌مهێنان و هه‌لیكار و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و هه‌ڵاوسان، پێویسته جگه لهرهچاوكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانییه‌كان، به ڕۆحی "جیهادی"ه‌وه كاربكه‌ن.
ڕێبەری باڵای شۆڕش وتیشی، گه‌لی ئێران له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردودا "چاكیی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی" له ئیمان و كرداردا سه‌لماندوه، ئه‌وه‌ی به "به‌رگریی پیرۆزی سێیه‌م" وه‌سفكرد و جه‌ختی له گرنگی هاوكاریی نێوان ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و جێبه‌جێكردن و دامه‌زراوه‌كانی دیكه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هاوڵاتیان به‌تایبه‌تی پرسی ئابووری و بژێوی كرده‌وه.
ئایەتوڵڵا خامنه‌یی داوای ده‌ستنیشانكردنی دروستی كاره له‌پێشینه‌كانی كرد" به سوود وه‌رگرتن له توێژینه‌وه و ڕاوێژكاری تایبه‌تمه‌ند، جگه له به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هاوڵاتیان و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی به شێوه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه.
ڕێبەری باڵای ئێران ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، "یه‌كێک له مه‌رجه‌كانی قۆناغی ئێستا ڕاگه‌یاندنی هه‌ڵوێستی شه‌فاف و به‌هێزه له به‌رامبه‌ر خواستی زلهێزه خۆبه‌زلزانه‌كان"، هاوكات گرنگیدان به "پێگه‌ی نوێی ئێران له ناوچه‌كه و جیهان".
Your Comment