بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیسماعیل به‌قائی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، تاران به توندی سه‌ركۆنه‌ی هێرشی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر خاكی ئێران ده‌كات، "ئامانجكردنهكه شوێنه‌كانی نزیک به‌نده‌ر عه‌باس له‌خۆگرتبو كه ده‌ڕوانێته گه‌روی ستراتیژیی هورمز".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، ئێران هاوسۆزی ته‌واوی خۆی له‌گه‌ڵ سوڵتانییه‌تی عومان ڕاده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مه‌ش دوابه‌دوای لێدوانه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا كه تیایدا هه‌ڕه‌شه‌ی كردبوو، ئه‌گه‌ر مه‌سقه‌ت وه‌ک هه‌ر وڵاتێكی دیكه مامه‌ڵه نه‌كات سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌بردن و ئاسایشی كه‌شتیوانی له گه‌روی هورمز، هه‌نگاوی سه‌ربازی ده‌گرنه‌به‌ر.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ڕایگەیاند كه به‌ڕێوه‌بردن و ده‌سته‌به‌ركردنی كه‌شتیوانی له گه‌روی هورمز بابه‌تی ئێران و سوڵتانیه‌تی عومانه و "ده‌ستێوه‌ردان و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌مریكا" له‌م پرسه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه.
Your Comment