بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فراکسیۆنی پارتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه: "پاڵپشت به‌و متمانه نیشتمانییه‌ی گه‌له‌که‌مان پێی به‌خشیوین، وه‌ک فراکسیۆنی پارتی هه‌میشه ئاماده‌یی و هه‌ڵوێسته سیاسییه‌کانمان له پڕۆسه‌ی یاسادانان و چاودێریدا، ئامرازێک بوه بۆ به‌رگریکردن له مافه ده‌ستورییه‌کانی سه‌رجه‌م هاوڵاتییانی عێراق و له نێویشیاندا مافه ره‌واکانی گه‌لی کوردستان، هاوکات بۆ چه‌سپاندنی پایه‌کانی هاوبه‌شیی راسته‌قینه له به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تدا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردوه: "دوای دروستبونی لێکتێگه‌یشتنی ئه‌رێنی له‌نێوان هێزه سیاسییه‌کاندا، به‌تایبه‌تی دوای سه‌ردانی سه‌رۆک وه‌زیرانی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومه‌ت و شاندی باڵای چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ هه‌رێمی کوردستان و گفتوگۆکانیان له‌گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تیی سیاسیی پارتیمان و له درێژه‌ی ئه‌م هه‌وڵانه‌شدا سه‌ردانی شاندی دانوستانکاری پارتی بۆ به‌غدا له‌پێناو گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری ریشه‌یی، فراکسیۆنه‌که‌مان بڕیاریدا بگه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر کار و چالاکییه په‌رله‌مانییه‌کانی خۆی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران".
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕوو، "ئه‌م گهڕانهوهیهمان له سۆنگه‌ی به‌رپرسیارێتیی یاسایی و نیشتمانییه‌وه دێت، تاوه‌کو له نێو هۆڵی په‌رله‌مانه‌وه له نزیکه‌وه چاودێری جێبه‌جێکردنی ئه‌و رێککه‌وتن و لێکتێگه‌یشتنانه بکه‌ین که تایبه‌تن به دابینکردنی مافه ده‌ستوری، یاسایی و داراییه‌کان، هاوکات دوپاتیده‌که‌ینه‌وه که هه‌میشه له سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ی داکۆکیکردندا ده‌بین بۆ چه‌سپاندن و به‌دیهێنانی ته‌واوی مافه ره‌واکانی سه‌رجه‌م هاوڵاتییانی عێراق و له نێوانیشیاندا مافه ره‌واکانی گه‌لی کوردستان".
ئه‌وه‌ش له‌کاتێکدایه، له رۆژی ۱۱ـی ئەم مانگەوە نزار ئامێدی، کاندیدی یەکێتی بە سەرۆک کۆماری نوێی عێراق هەڵبژێردرا، بەڵام پارتی بایکۆتی دانیشتنه‌کانی په‌رله‌مان و حکوومه‌تی عێراقی کرد و تاوه‌کوو ئێستاش هیچ بەرپرسێکی پیرۆباییان لە نزار ئامێدی نەکردوە و لەدوای هەڵبژاردنەکەشەوە ڕایانگەیاندوە، "مامەڵەی لەگەڵ ناکەن"، ئەوەش بەهۆی ناکۆکیان لەگەڵ یەکێتی لەبارەی شێوازی هەڵبژاردنەکە.
Your Comment