گەلی ئێران و وڵاتانی دراوسێی باجی شەڕە سەپێندراوەکان دەدەن

هاوسەرۆکی دەم پارتی ئاماژەی دایە سەرهەڵدانەوەی گرژییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وتی گەلی ئێران و وڵاتانی دراوسێی باجی شەڕە سەپێندراوەکان دەدەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تولای هاتیمئۆغوڵڵاری، هاوسەرۆکی دەم پارتی لە چالاکییەکی رۆژی جیهانیی کرێکاران لە پارێزگان وان بەشداری کرد و وتی: ۱ـی ئایاری ئەم ساڵ لە کاتێکدایە کە قەیرانی سەرمایەداری لە قووڵترین ئاستیدایە و گوتی: "ئایا دەزانن باجی قەیرانی ئابووریی ۲۰۰۸ کە لەلایەن هێزە داگیرکەرەکان و سیستمی سەرمایەدارییەوە هەوڵی بەڕێوەبردنی درا، بۆ ئێمە چی بوو؟ بۆ ئێمە جەنگ، خوێن، فرمێسک، برسێتی و هەژاری بوو".

هاتیمئۆغوڵڵاری رایگەیاند: "ئەمڕۆ هۆکاری جەنگی ڕووسیا و ئۆکراینا، هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆسەر ئێران، جەنگی دابەشکاریی نێوان هێزە داگیرکەرەکانی سیستمی سەرمایەدارییە. باجەکەی بە ئێمەی گەلان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە کورد و تورک و عەرەبی دەدەن. بەڵام گەلان بەرگری دەکەن. جوانترین نموونەی ئەمەش گەلی کورد لە رۆژئاوا نیشانیدا".

گەلی ئێران و وڵاتانی دراوسێی باجی شەڕە سەپێندراوەکان دەدەن

هاوسەرۆکی دەم پارتی لەبارەی دۆخی تورکیا قسەی کرد و گوتی: "لە تورکیا لە هەر سێ کرێکارێک، یەکێکیان بێکارە. خەڵک ناتوانن کرێی خانووەکانیان بدەن. ئەو مووچەیەی خانەنشینان وەریدەگرن، بەشی ئەوەش ناکات کە بیکەنە گیرفانی نەوەکانیان".

هاتیمئۆغوڵڵاری ئاماژەی بەوەدا کە لە پرۆسەی چارەسەریدا چەقبەستوویی هەیە و گوتی: "زیاتر لە ساڵ و نیوێکە پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکرسی دەستیپێکردووە. ئێستا لە پرۆسەکەدا هەندێک چەقبەستوویی هەیە. ئێمە هەموو هەوڵێک دەدەین بۆئەوەی ئەو چەقبەستووییە تێپەڕێنین. ئێستا ئەگەر کەسێک هەوڵبدات ئاستەنگ بخاتە بەردەم ئەم پرۆسەیە، با بزانێت هێزی گەل ئەو ئاستەنگە لەوێ لادەبات و بە دڵنیاییەوە ئەمە تێدەپەڕێنین".

پرۆسەی چارەسەری پرسی کوردی لە تورکیا لە تشرینی یەکەمی ساڵی ۲۰۲۴ەوە دەستی پێکردووە، بەڵام دەم پارتی و پەکەکە دەڵێن، پرۆسەکە خاوە و پێویستی بە هەنگاوی خێراتر و کاریگەرە.

News ID 227080

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha