بەپێی هەواڵی کوردپرێس، راگەیاندنی فڕۆكەخانەی كەركووک رایگەیاند: ئەمڕۆ هەینی یەكەم فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی كەركووک پێشوازی لە یەكەم فڕۆكە كرد، ئەمە دوای ئەوەی زیاتر لە دوو مانگ بوو گەشتە ئاسمانییەكان لەو فڕۆكەخانەیە وەستابوو.
راشیگەیاند: بڕیارە لە رۆژانی داهاتوو بەشێوەی رێژەیی گەشتە ئاسمانییەكان لە فڕۆكەخانەی كەركووک دەست پێ بكەنەوە.
لە سەرەتای دەستپێكردنی شەڕی ئەمریكا و ئیسرائیل لەدژی ئێران، فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی كەركووک سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكانی وەستاند.
دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە دوو مانگ، ئەمڕۆ هەینی بۆ یەكەمجار دەست بە گەشتە ئاسمانییەكان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی كەركووک كرایەوە.
News ID 227078
Your Comment