بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عه‌لی زه‌یدی له یه‌که‌م لێدوانی‌دا دوای ئه‌وه‌ی به فه‌رمی له‌لایه‌ن سه‌رۆک کۆماری عێراقه‌وه وه‌ک کاندیدی سه‌رۆک وه‌زیران ده‌ستنیشانکرا رایگه‌یاند: "ده‌مه‌وێت سه‌ره‌تا به سوپاسکردنی برایان له سه‌رکرده‌کانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ده‌ستپێبکه‌م که منیان بۆ پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق کاندید کرد، دڵنیاتان ده‌که‌مه‌وه، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاسته‌نگه ناوخۆیی و ده‌ره‌کییه‌کانی ده‌وروبه‌رمان له کاره له‌پێشینه‌کانی داهاتوومانه، له ڕووی سه‌رچاوه مرۆیی و سروشتییه‌کانه‌وه ده‌رفه‌تێک بۆ حوکمڕانی له چوارچێوه‌ی دیدگای ده‌وڵه‌تێکدا ده‌ڕه‌خسێنین که له ڕوی ئابوورییه‌وه به‌توانا و له ڕووی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ئاوه‌دان بێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد، "به‌رنامه‌ی حکوومه‌تی داهاتوومان ته‌واوکه‌ری هه‌موو ئه‌و هه‌وڵه بهرهکهتدارانه ده‌بێت که دراون بۆ باشترکردنی خزمه‌تگوزاری و واقیعی کۆمه‌ڵایه‌تی، هاوکات هه‌ڵسه‌نگاندنی مه‌ترسییه‌کان و قۆستنه‌وه‌ی ده‌رفه‌ته‌کان له‌به‌رچاو ده‌گرین، بۆئه‌وه‌ی عێراق وڵاتێکی هاوسه‌نگ بێت له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی".
عه‌لی زه‌یدی له لێدوانه‌که‌یدا ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، "ئه‌م ئه‌رکه له کاتێکی هه‌ستیاردایه که پێویستی به هه‌وڵی هاوبه‌ش هه‌یه له‌لایه‌ن هه‌موو هێزه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بۆئه‌وه‌ی بتوانین کارێک بکه‌ین که شایسته‌ی ناوی عێراق بێت".
ئێواره‌ی دوێنێ سێشەممە چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی کاندیدکردنی عه‌لی زیدی بۆ پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ڕاگه‌یاند، هاوکات ستایشی هه‌ستکردن به به‌رپرسیارێتی هه‌ریه‌ک له محه‌مه‌د شیاع سوودانی و نووری مالیکی کرد، بۆ کشانه‌وه‌ی کاندیدبوونیان.
Your Comment