بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسعوود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ شەھباز شەریف سەرۆک وەزیرانی پاکستان، ئەنجام دا و جەختی لەوە کردووەتەوە کە گەیشتن بە دیدگایەکی هاوبەش و ڕەخساندنی ژینگەیەکی گونجاو، مەرجی سەرەکین بۆ هەر پێشکەوتنێک لە گفتوگۆکاندا.
پزیشکیان ئاماژەی بەوە کردووە کە فشار و گەمارۆکانی ئەمریکا متمانەی نێوان لایەنەکان ناهێڵێت و ناتوانرێت هاوتەریب لەگەڵ زیادکردنی فشارەکان باس لە گفتوگۆ بکرێت. سەرۆک کۆماری ئێران جەختیشی کردەوە کە "ڕاگرتنی هەنگاوە دوژمنکارییەکان و پێدانی گەرەنتی بۆ دووبارە نەبوونەوەیان" مەرجی بنەڕەتین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، هاوکات زیادکردنی بوونی سەربازی لە ناوچەکەدا تەنیا دەبێتە هۆی ئاڵۆزترکردنی بارودۆخەکە.
Your Comment