بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بە تەلەفۆن قسەیان کرد و جەختیان لە گرنگی هاتنەدی ئاشتی لە ناوچەکەدا کردەوە.
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە هەژماری فەرمی خۆی لە تەلەگرام بڵاوی کردەوە لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان، باسیان لە دوایین پەرەسەندن و گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە کردووە و بیروڕایان لەبارەی پرسە هەنووکەییەکان ئاڵوگۆڕ کردووە.
Your Comment