بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مه‌سعوود پزیشکیان له په‌یامێکدا رایگه‌یاند، هه‌ڵوێستی ئێران له‌سه‌ر پاراستنی ئاشتی و سه‌قامگیری و ئاسایشی ناوچه‌که‌یه و هه‌وڵی فراوانکردنی بازنه‌ی شه‌ڕ نادات و هیچ شه‌ڕ و ململانێیه‌کی ده‌ست پێنه‌کردوه و هێرشی نه‌کردوه‌ته سه‌ر هیچ وڵاتێک.
پزیشکیان وتیشی: "ئێمه به نیاز نیین هێرش بکه‌ین به هیچ وڵاتێک و مافی یاسایی و ڕه‌وای خۆمان بۆ به‌رگری له خۆمان به‌کاردێنین، فشاره‌کانیش ره‌تده‌که‌ینه‌وه که ئامانج لێیان سه‌ندنه‌وه‌ی توانا ئه‌تۆمیه‌کانی ئێرانه".
ناوبراو باسی له‌وه‌شکرد: "دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکی ئه‌مریکا مافی ئه‌وه‌ی نییه مافه ئه‌تۆمییه‌کان له گه‌لێک بێبه‌ش بکات، هه‌روه‌ها بڵێت ئێران ناتوانێت سوود له مافه ئه‌تۆمییه‌کانی خۆی ببینێت".
Your Comment