بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شەممە، ١١ نیسان ٢٠٢٦، ستیفان دوجاریک وتەبێژەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند: "پێویستە هەردوولا بە نیازپاکی و بە گیانێکی بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ پڕۆسەی دانوستانەکاندا بکەن، بە مەبەستی گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی هەمیشەیی و گشتگیر".
ستیفان دوجاریک دەشڵێت: "ئامانجی سەرەکی نەتەوە یەکگرتووەکان لە پاڵپشتیکردنی ئەم گفتوگۆیانە، هێورکردنەوەی گرژییەکان و ڕێگریکردنە لە گەڕانەوە بۆ هەر جۆرە کردەوەیەکی دوژمنکاری کە ئاسایشی ناوچەکە بخاتە مەترسییەوە".
وتەبێژی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان وتیشی: "گەیشتن بە چارەسەرێکی سیاسی تاکە ڕێگەیە بۆ دەربازبوون لە قەیرانی ئێستا و ئێمەش بەردەوام دەبین لە چاودێریکردنی وردی پڕۆسەکە بۆ دەستەبەرکردنی ئاشتییەکی بەردەوام".
Your Comment