بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عه‌باس عێراقچی له میانه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا، وێڕای ئاماژه به هه‌ڕه‌شه‌کانی ئه‌مریکا بۆ هێرشکردنه سه‌ر دامه‌زراوه وزه‌ی ئێران رایگه‌یاندوه: "ئه‌م لێدوانانه‌ی تره‌مپ دانپێدانانێکی ڕونن بۆ ئه‌نجامدانی تاوانی جه‌نگ".
عه‌باس عێراقچی باسی له‌وه‌شکردووه، "له سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌کانه‌وه، ئه‌مریکا هێرشه‌کانی بۆ سه‌ر ژێرخانی پیشه‌سازی، وزه، په‌روه‌رده‌یی، پزیشکی و ئه‌تۆمی ئێران ده‌ستپێکردوه"، داوای له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی کرد، ده‌ستبه‌جێ هێرشه‌کانی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر دامه‌زراوه ئێرانییه‌کان سه‌رکۆنه بکه‌ن.
ئه‌م لێدوانه له کاتێکدایه که بۆ ۳۷ه‌مین ڕۆژی له‌سه‌ریه‌ک شه‌ڕی ئه‌مریکا و ئیسرائیل له دژی ئێران به‌رده‌وامه، له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی ئاڵوگۆڕی هێرشی موشه‌کی و فڕۆکه‌ی بێفڕۆکه‌وان، وه‌ستانی نزیک به ته‌واوه‌تی هاتوچۆی که‌شتیوانی له گه‌روی هورمز.
Your Comment