پزیشکیان مەترسیەکەی گەورە لەسەر ناوچەکە ئاشکرا دەکات

سەرۆککۆماری ئێران هۆشداری دەدات ئەگەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بێدەنگ بێت، ئاگری ئەم تەنگژەیە "بەرۆکی زۆر کەس دەگرێت.

بەپێی هەوڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ هەینی، ۲۰ی ئاداری ۲۰۲۶، مەسعوود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (X) پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە کرد: "ئەوەی لە دەستدرێژیی ئەمریکا بۆ سەر ئێران و تیرۆرکردنی رێبەری شەهیددا ڕوویدا، ڕرێچکەیەکی نوێیە لە ململانێ نێودەوڵەتییەکاندا کە سیستمە یاساییەکانی جیهان وێران دەکات".
پزیشکیان لە پەیامەکەیدا جەختی لەوە کردەوە کە "سروشتی رژێمی زایۆنی لەسەر بنەمای تێرۆریزمى نێودەوڵەتییە".
 سەرۆککۆماری ئێران داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات کە هەڵوێستێکی جیدییان هەبێت و رایگەیاند: "ئەگەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە بڕیارەوە لە دژی ئەم تەنگژەیە نەوەستێتەوە، بڵێسەی ئەم ئاگرە بەرۆکی زۆر کەس دەگرێت".
ئەم لێدوانانەی پزیشکیان لەکاتێکدایە، ناوچەکە بە دۆخێکی یەکجار هەستیار و ئاڵۆزدا تێپەڕ دەبێت و مەترسییەکانی پەرەسەندنی شەڕ و پێکدادانەکان لە ئارادایە

News ID 226956

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha