وەڵامی پزیشکیان بۆ هەوڵی نێوەندگیریی ژمارەیەک لە وڵاتان

سەرۆک کۆماری ئێران دەڵێت ئێمە پێبەندی ئاشتی هەمیشەیین لە ناوچەکە، بەڵام بۆ بەرگر لە وڵاتەکەمان هیچ گومانێکمان نییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسعوو پیشکیان لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی X بڵاوی کردەوە:

ژمارەیەک لە وڵاتان هەوڵەکانیان بۆ نێوەندگیری دەست پێکردووە. وەڵامی ئێمە بۆ ئەوان ڕوونە: ئێمە پێبەندی ئاشتی هەمیشەیین لە ناوچەکە، بەڵام بۆ بەرگر لە وڵاتەکەمان هیچ گومانێکمان نییە.

سەرۆک کۆماری ئێران جەخت دەکاتەوە: بەردەنگی ئەم نێوەندگیرییە ئەبێت ئەو کەسانە بن کە گەلی ئێرانیان بە ئاست نزم بینی و شەڕەکەیان هەڵگیرساند.

News ID 226936

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha