بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا باسی لهوهكردوه، فوئاد حوسێن په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ئه‌نجامدا و دوایین پێشهاتەکانی دانوستانەکان کە لە جنێڤ بەڕێوەچوو، گفتوگۆیان له‌باره‌وه كردوه.
ئاماژە بەوەشکراوە، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران باسی له ڕه‌وشی دانوستانه‌كانی نێوان شاندی ئێران و ئه‌مریكا كرد و ناوەڕۆکی ئەو گفتوگۆیانەی ڕوونکردەوە کە ڕوویانداوە، هەنگاوەکانی داهاتوو، و کاتی چاوەڕوانکراو بۆ کۆبونەوەکانی لیژنە تەکنیکیەکان و لیژنەی دانوستانکار خسته‌ڕوو.
له ڕاگهیهندراوهكهدا هاتووه، لایخۆیەوە فوئاد حوسێن سوپاس و پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ ئەوەی کورتەیەک لەبارەی ڕەوتی دانوستانەکانەوە ئاگادارکرایەوە، ستایشی "پێشکەوتنەکانی بەدیهاتو لە دانوستانەکانی جنێڤ"ی کرد، هەروەها جەختیکردەوە "گرنگی بەردەوامیدان بە گفتوگۆکان وەک باشترین ڕێگە بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان".
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، هەردوولا جەختیان لەوە کردەوە کە دانوستان گونجاوترین ڕێگایە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، جەختیان لەسەر پێویستی دورخستنەوەی ناوچەکە لە مەترسییەکانی پەرەسەندن و شەڕ و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە کردەوە.
لە کۆتایی بەیاننامەکەدا هاتووە: "لە کۆتایی بانگەوازەکەدا هەردولا ڕێککەوتن لەسەر بەردەوامبون لە هەماهەنگی و ڕاوێژ لە ماوەی هەستیاری داهاتودا".
ڕۆژی سێشه‌ممه گه‌ڕی سێیه‌می دانوستانه‌كانی نێوان ئێران و ئه‌مریكا، له جنێڤ به‌ڕێوه‌چو، به "پێشكه‌وتنی به‌رچاو" كۆتاییهات و هه‌فته‌ی داهاتو گفتوگۆی ته‌كنیكی له ڤیه‌ننا ئه‌نجامده‌درێت.
Your Comment