بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی له‌میانی کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا له کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، ڕایگه‌یاند: "هەموو وڵاتەکان دەیانەوێت هەرێمی کوردستانێکی بەهێز لە چوارچێوەی عێراقی فیدراڵ هەبێت و ئێمە فاکتەری سەرەکی سەقامگیری لە ناوچەکە دەبین".
له‌باره‌ی کۆبوونه‌وه‌کانی پارتی و یه‌کێتی، ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد: "له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا مه‌سعوود بارزانی و بافڵ تاڵه‌بانی دوو کۆبوونه‌وه‌ی گرنگیان ئه‌نجامدراوه و زۆرباش بوو، به‌ڵام تا ئێستا نه‌گه‌یشتوونه‌ته هیچ ڕێکه‌وتنێک، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا کۆبوونەوەکە دەستپێکێکی زۆر باش بووە".
نێچیرڤان بارزانی له‌باره‌ی لەبارەی پێکهێنانی حکوومەتی عێراق وتی: "ئەوەی پێمان بکرێت بۆ پێکهێنانی حکوومەتی عێراق دەیکەین".
په‌یوه‌ست به پرۆسەی چاره‌سه‌ری له تورکیا سه‌رۆکی هه‌رێم ڕوونیکرده‌وه: "پرسەکە زۆر جیدییە، ڕاستە پڕۆسەکە هەندێک چەقبەستووە بەڵام ئەرێنییە و دەبێت پەکەکە بە دەم داواکارییەکانی عەبدوڵا ئۆجەلانەوە بچێت".
Your Comment