بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هه‌ژماری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ کاروباری ئاواره و په‌نابه‌ران له تۆڕی "X" بڵاویکرده‌وه: به‌رهه‌م ساڵح له پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن له‌گه‌ڵ ئه‌سعه‌د شه‌یبانی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا کۆ بووه‌ته‌وه و جەختی لەسەر پێویستی پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی کرده‌وه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌کان بۆ زێدی خۆیان.
به‌رهه‌م ساڵح ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردوه، به‌بێ دابینکردنی ئاسایش و سه‌قامگیری ناتوانرێت گه‌ره‌نتی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌کان و سه‌لامه‌تی ژیانیان بکرێت له سووریادا.
به‌رهه‌م ساڵح هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ شه‌یبانی باسی له دابینکردنی ئاسایش بۆ سه‌رانسه‌ری سووریا و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی ژێرخانی وڵاته‌که و خزمەتگوزارییە سەرەکییەکان لە گه‌لانی سووریا کردوه، هه‌روه‌ها جه‌ختیکرده‌وه له جێبه‌جێکردنی ڕێکه‌وتنی حکومه‌تی دیمه‌شق له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی سووریای دیموکرات (هه‌سه‌ده).

به‌رهه‌م ساڵح هەروەها له پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن له‌گه‌ڵ شاندی کوردستانی سووریا که پێکهاتوون له مه‌زڵوم کۆبانێ، فه‌رمانده‌ی گشتی هه‌سه‌ده و ئیلهام ئه‌حمه‌د، هاوسه‌رۆکی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموکرات کۆ بوه‌ته‌وه.
له کۆبونه‌وه‌که‌دا باسیان له دۆخی سووریا و ڕێکه‌وتنی حکوومه‌تی دیمه‌شق و هه‌سه‌ده کردوه و به‌رهه‌م جه‌ختیکرده‌وه له‌سه‌ر هاوکاریکردنی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ چاره‌سه‌رکردنی پرسی ئاواره و په‌نابه‌ران و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ شوێن و ماڵ و حاڵی خۆیان.
به‌رهه‌م ساڵح له کۆبوونه‌وه‌که‌دا وتوویه‌تی: چۆن له گه‌رمه‌ی له ڕووداوه‌کانی رۆژاڤای کوردستاندا له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان له ئاستی جیهانی، ناوچه‌یی و ناوخۆیی له په‌یوه‌ندیدا بووه، له ئێستادا چاودێری جێبه‌جێکردنی ڕێکه‌وتنی نێوان هه‌سه‌ده و حکومه‌تی دیمه‌شق ده‌که‌ن و هه‌وڵه‌کان بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی ئاواره‌کان چڕ ده‌که‌نه‌وه.
Your Comment