بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ههریهكه له ڕێكخراوهكانی مافی مرۆڤ لە سووریا و مافی مرۆڤ لە فورات له راگهیهندراوێكی هاوبهشدا كه ئاڕاستهی نەتەوە یەکگرتوەکانیان كردووه دهڵێن: "رێکخراوەکەمان بە نیگەرانییەکی زۆرەوە بەدواداچون بۆ ئەو پێشهاتە مرۆییە جددیانە دەکات کە لە ئەنجامی ئەو گەمارۆیەی کە چەند ڕۆژێکە بەسەر شاری کۆبانێ و لادێکانی دەوروبەریدا سەپێنراوە، ئەو گەمارۆیە ڕاستەوخۆ ژیانی نزیکەی نیو ملیۆن هاوڵاتی مەدەنی دەخاتە مەترسییەوە، کە لە ئێستاوە لە دۆخێکی خراپدا دەژین کە ڕۆژانە خراپتر دەبێت".
ئاماژهی بهوهشكردووه، بڕینی تەواوەتی ئاو و کارەبا و سوتەمەنی لەگەڵ نەبونی یارمەتییە مرۆییە سەرەتاییەکانی وەک خۆراک و دەرمان و شیری منداڵان و کەلوپەلی گەرمکەرەوە، بوەتە هۆی تێکچونی توندی دۆخی مرۆیی، تا ئێستا چوار منداڵ بە هۆی سەرمای زۆر و نەبونی چاودێری پزیشکییەوە له كۆبانێ گیانیان لهدهستداوه، ئەوەش ئاماژەیەکی مەترسیدارە بۆ نزیکبوونەوەی کارەساتێکی مرۆیی بەرفراوان ئەگەر دەستێوەردانی خێرا ڕوونەدات.
ههروهها هۆشداری دهدهن و دهڵێن: "بەردەوامبوونی ئەم گەمارۆیە پێشێلکارییەکی ڕونی یاسای مرۆیی نێودەوڵەتیه، بەتایبەتی ئەو ئەرکانەی پەیوەستن بە پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی و دڵنیابون لە دەستڕاگەیشتنێکی بێ بەربەست بۆ یارمەتییە مرۆییەکان، بەپێی ڕێککەوتننامەکانی جنێڤ و ڕێسا نەریتییەکان کە پابەندن بە هەموو لایەنەکانەوە".
داوا له نەتەوە یەکگرتووەکان، فەرمانگەی هەماهەنگی کاروباری مرۆیی (OCHA)، لیژنەی نێودەوڵەتی خاچی سوور، و هەموو دەزگا نێودەوڵەتییە پەیوەندیدارەکان دهكهن هەنگاوی خێرا بۆ هەڵگرتنی گەمارۆی سەر شاری کۆبانێ و لادێکانی دەوروبەری بنێن.
ههروهها داوای کردنەوەی ڕێڕەوی مرۆیی سەلامەت بۆ دڵنیابوون لە پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی و چۆڵکردنی کەمتەرخەمترینەکان دهكهن، پێویسته بهپهله هاوکاری مرۆیی بگهیهنرێت، لەوانە خۆراک، دەرمان، سووتەمەنی، و پێداویستی گەرمکەرەوە، بەبێ هیچ دواکەوتنێک.
ههروهها داوا دهكهن فشاربكرێته سەر هەموو لایەنەکان بۆ دەستەبەرکردنی ڕێزگرتن لە یاسا مرۆییە نێودەوڵەتییەکان و ڕێگریکردن لە بەرکەوتنی هەر جۆرە سزایەکی دەستەجەمعی خەڵکی مەدەنی.
لە شەشی ئەم مانگەوە هاوڵاتیانی گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیەی کە زۆرینەی کوردن لە شاری حەلەب بەهۆی هێرشی گروپەکانی سەر بە حکوومەتی دیمەشق ئاوارەبون بۆ شوێنەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە لە پارێزگای حەسەکە، ئەوە جگە لە بونی هەزاران خێزانی ئاوارە کە لە ساڵانی رابردودا.
ههدیە عەبدوڵا، هاوسەرۆکی مانگی سووری کوردی ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، لە ئەنجامی ئەو سەرمایە زۆرەی شاری کۆبانێی گرتوهتهوه و چوار منداڵ گیانیان لەدەستدا.
ئاماژهی بهوهشكرد، ئەو ڕووداوە گوزارشت لە جددیەتی دۆخی مرۆیی کۆبانێ دەکات، جەختیشی لەوە کردەوە کە هەر ناوچەیەک کە گەمارۆی تەواوەتیی لەسەربێت، بەشێوەیەکی سروشتی توشی خراپتربونی کێشەی تەندروستی دەبێت، بەتایبەتی لەبەر ڕۆشنایی ئەو بارودۆخە سەختەی کەشوهەوا کە روی له ناوچهكه كردوه.
هاوسەرۆکی مانگی سووری کوردی هۆشداریشیدا لەوەی بەردەوامی گەمارۆدانی شارەکە دەتوانێت ببێتەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی و پەتا، لەئەنجامی نەبوونی پێداویستییە سەرەتاییەکانی ژیان، وەک ئاو، کارەبا، دەرمان و شیری منداڵان، ئەو هۆکارانە مەترسی ڕاستەوخۆ بۆ سەر ژیانی منداڵان بەتایبەتی دروستدەکەن.
Your Comment