پشتکردنی ئەمریکا لە هاوپەیمانە کوردەکانی کارەساتێکی ئەخلاقییە

وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند: کۆدەنگییەکی بەهێز هەیە لەسەر ئەوەی دەبێت ئەو کوردانە بپارێزین کە پشتیوانمان بوون لە لەناوبردنی داعش.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مایک پۆمپیۆ، وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس" نووسینەکەی سیناتۆر لیندسی گراهامی داناوەتەوە کە تێیدا دەڵێت، کۆدەنگییەکی بەهێز هەیە لەسەر ئەوەی دەبێت ئەو کوردانە بپارێزین کە پشتیوانمان بوون لە لەناوبردنی داعش".

مایک پۆمپیۆ لەسەر نووسینەکەی لیندسی گراهام نووسیویەتی: پشتکردنە هاوپەیمانە کوردەکانمان کارەساتێکی ئەخلاقیی و ستراتیژیی دەبێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، تا دێت ناڕەزایەتییەکان لەبارەی هەوڵەکانی ترەمپ و تۆم باراک، لە ناوخۆی ئەمریکا زیاتر دەبێت کە پاڵپشتی جۆلانی و چەتەکانی داعش و دەوڵەتی تورک دەکەن.

News ID 226783

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha