بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریکا (CENTCOM) بڵاوی کردەوە ئه‌دمیراڵ براد کوپه‌ر لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئەحمەد شەرع سەرۆکی سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر تەرکیزی کرد لەسەر ئاگربەستی نێوان حکوومەتی دیمەشق و هێزەکانی سووریای دیموکرات و هەروەها گواستنەوەی زیندانییەکانی داعش و باسی لە کۆتایی ڕۆڵی هەماهەنگکەری سەربازیی واشنتۆن و کوردەکان کرد.
کاپتن تیم هۆکینز وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مریکا ڕاشیگه‌یاند، هه‌ردوولا باسیان له گرنگی "پابه‌ندبوونی هێزه‌کانی حکوومه‌تی سووریا به ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی سووریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) کردوه، هه‌روه‌ها باسیان له پاڵپشتیکردن له گواستنه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگی ده‌ستگیرکراوانی داعش له سووریاوه بۆ عێراق کردوه".
ڕوونیکردوه‌ته‌وه، براد کوپه‌ر "کورته‌یه‌کی له پلانه‌که‌یان بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنێکی به‌مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی حه‌وت هه‌زار ده‌ستگیرکراو بۆ ئه‌حمه‌د شه‌رع خستۆته‌ڕوو، چاوه‌ڕوانی سه‌رکردایه‌تی ئه‌مریکاشی ده‌ربڕیوه که "هێزه‌کانی سووریا، هه‌روه‌ها هه‌موو لایه‌نه‌کانی دیکه، خۆیان له هه‌ر کرده‌وه‌یه‌ک به‌دووربگرن که بتوانێت ڕێگری له‌م پرۆسه‌یه بکات".
پێشتریش ئه‌مڕۆ، فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریکا ده‌ستپێکردنی ئه‌رکێکی بۆ گواستنه‌وه‌ی ده‌ستگیرکراوانی داعش له باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریاوه بۆ عێراق ڕاگه‌یاند، به ئامانجی "دڵنیابون له‌وه‌ی ئه‌و تیرۆریستانه‌ی له زیندانه‌کان ماونه‌ته‌وه نه‌بنه هۆی مه‌ترسی و له قۆناغی یه‌که‌میشدا ۱۵۰ چه‌کدار که له زیندانێکی حهسهکههوه بۆ شوێنێکی پارێزراو له عێراق گواستراونه‌ته‌وه.
Your Comment