بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیمانۆل ماکرۆن لە پەیامێکی فەرمیدا بۆ دەسەڵاتدارانی دیمەشق جەختی لەوە کردەوە کە بژاردەی سەربازی و جەنگ دژی ئەو هێزانەی هاوشانی هاوپەیمانان ڕووبەڕووی داعش بوونەتەوە، هیچ چارەسەرێکی سیاسی و ئەمنی بەدی ناهێنێت.
سەرۆکی فەڕەنسا داوای ڕاگرتنی دەستبەجێی هەر جۆرە هێرشێکی سەربازیکرد و هۆشداری دایە لایەنە پەیوەندیدارەکان کە وڵاتەکەی و یەکێتی ئەوروپا ناتوانن چاوپۆشی لە بەردەوامیی ئەو گرژیانە بکەن.
هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سووریا پێویستی بە دیالۆگ و دانوستان هەیە نەک پەنابردن بۆ توندوتیژی دژ بە هاوبەشە ناوخۆییەکان.
لە بەشێکی تری قسەکانیدا، ماکرۆن مەرسوومە نوێیەی سەرۆکایەتی سووریای سەبارەت بە مافەکانی کورد وەک هەنگاوێکی ئەرێنی و ڕاست لەقەڵەمدا.
Your Comment