پشتگیریی زارەکی بەربڵاوی ئەمریکا بۆ کوردەکانی سووریا

لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا جەختی لەوە کردەوە، کورد بۆ ماوەیەکی زۆرە خەبات بۆ داهاتوویەکی گەشتر لە سووریا دەکەن و لەو پێناوەدا قوربانی گەورەیان داوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەنجومەنەکە بە ڕاشکاوی کورد وەک هاوپەیمانێکی بەهێز و متمانەپێکراوی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا پێناسە دەکات.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا هۆشداری دەدرێتە سەرۆکی سوریا کە پێویستە دەستبەجێ لە شەڕکردن دژی گەلی کورد بوەستێت و ڕێز لەو دەستکەوتانە بگرێت کە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئەواندا بەدیهاتوون.

کۆنگرێس پێیوایە هێرشکردنە سەر کوردەکان تەنها دەبێتە هۆی تێکدانی زیاتری سەقامگیری و دوورکەوتنەوە لە چارەسەری سیاسی

داوا لە ئەحمەد شەرع  دەکات کە لەبری هەڵبژاردنی ڕێگەی سەربازی و توندوتیژی هەوڵ بدات شوێن پێی کوردەکان بکەوێت بۆ ئاوەدانکردنەوە و باشترکردنی دۆخی سوریا.

News ID 226751

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha