بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ سێشەممە ۶ی کانوونی یەکەمی ۲۰۲۶، بەبۆنەی تێپەڕبوونی ۱۰۵ ساڵ بەسەر دامەزراندنی سوپای عێراق، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەدا هاتووە: "ئەمریکا ئەو رۆڵە کارایە لەبەرچاو دەگرێت کە ئەو هێزانە هەیانبووە لە هێنانەدی سەرکەوتنی مەیدانی لەدژی رێکخراوی داعش، کە بە ئەستەم بەدیهات، لەگەڵ پاڵپشتیی عێراقێکی سەقامگیر".
باڵیۆزخانەی ئەمریکا جەخت لە بەردەوامیی پەیوەندییەکانیان دەکاتەوە و دەڵێت: "جەخت لە پابەندبوونمان دەکەینەوە لە کارکردن لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی عێراق، لەکاتێکدا عێراق بەردەوامە لە بنیاتنانی ئایندەیەکی ئارامتر و رۆشنتر بۆ گەلەکەی".
سوپای عێراق لە ۶ی کانوونی یەکەمی ساڵی ۱۹۲۱ و لە سەردەمی دەسەڵاتی پاشایەتی دامەزراوە، ساڵانە لەم رۆژەدا لە عێراق دەکرێتە پشووی فەرمی.
Your Comment