بە هۆی شکستهێنانی کۆنگرێس لە درێژکردنەوەی کاتیی بوودجە، دامەزراوە فیدراڵییەکانی ئەمریکا پەکیان کەوت و هەر بەم هۆیەش چالاکی باڵیۆزخانەی ئەمریکا و کونسوڵخانەکەیان لە بەغدا و هەولێر ڕاگیرا.
وتەبێژی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق ڕایگەیاند: ئەوەى لەگەڵ عێراق هەیە، کۆتایی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش نییە، بەڵکوو گۆڕینی ئەرکی سەربازیی هاوپەیمانییەکەیە بە ئاراستەی هاوبەشییەکی ئەمنیی دوولایەنە.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق، سەرکۆنەی هێرشە درۆنییەکانی سەر کێلگەکانی نەوت لە هەرێمی کوردستان دەکات.
سەرۆکی پارتی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق، ڕایگەیاند: "ئازاردانی جووتیارانی کورد لە پارێزگای کەرکووک دەرخەری عەقڵیەتی شۆڤێنییە".