بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی به‌رگریی سووریا بڵاویکرده‌وه، خاڵێکی پشکنینی سه‌ربازی سوپای وڵاتەکەی له ده‌وروبه‌ری شارۆچکه‌ی دێرحافر له ڕۆژهه‌ڵاتی پارێزگای حه‌له‌ب له ڕێگه‌ی فڕۆکه‌یه‌کی بێفڕۆکه‌وانی سه‌ر هێزەکانی سووریای دیموکراتەوە کراوەتە ئامانج و ئەوەش له چوارچێوه‌ی هه‌ڵکشانی به‌رده‌وامه له دژی پێگه‌کانی سوپا له ژماره‌یه‌ک ناوچه، کە سوپای سووریا "به‌شێوه‌یه‌کی گونجاو وه‌ڵامی ئه‌م هێرشه ده‌داته‌وه".
وەزارەتی بەرگریی سووریا ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردوه، "له ئه‌نجامی هێرشه‌که سێ سه‌رباز برینداربوون و دوو ئۆتۆمبێلیش زیانیان پێگه‌یشتوه".
له‌به‌رامبه‌ردا هێزه‌کانی سووریای دیموکرات (SDF) زانیاریه‌کانی وه‌زاره‌تی به‌رگری سووریای ڕه‌تکرده‌وه و "دروستکراو و گوماناوی" وه‌سفیکرد.
هه‌سه‌ده ڕاشیگه‌یاندووه، هیچ جموجۆڵ و ئۆپه‌راسیۆنێکی سه‌ربازی له‌لایه‌ن هێزه‌کانیانه‌وه له ده‌وروبه‌ری شارۆچکه‌ی دێرحافر ئه‌نجام نه‌دراوه، به‌ڵکوو هێزه‌کانیان "پابه‌ندن به دانبه‌خۆداگرتن و ئه‌و لایه‌نه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی بڵاوکردۆته‌وه، به‌رپرسیاره له‌وه‌ی که ڕه‌نگه هه‌ر کاردانه‌وه‌یه‌ک له ئه‌نجامی ئه‌و تۆمه‌تانه ده‌ربچێت".
Your Comment