بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئایەتۆڵڵا خامنەیی ڕاشیگەیاند: ئێمە لەگەڵ ناڕەزایەتییەكان قسە دەكەین و دەبێت بەرپرسانیش قسەیان لەگەڵ بكەن، بەڵام لەگەڵ ئاژاوەگێڕ قسەكردن بێسوودە و دەبێت لە شوێنی خۆیان رابگیرێن.
ڕێبەری وتیشی: بەناوی بازاڕ و بازاڕییەكانەوە ناتوانیت ڕووبەڕووی كۆماری ئیسلامی ببیتەوە؛ بەڵێ ئەم كۆبوونەوانە بەشێوەیەكی سەرەكی لە بازاڕەكانەوە بوو، قسەكانیشیان دروست بوو.
ناوبراو ڕاشیگەیاند: ئەم گرانبوون و بەرزبوونەوە بێ حسابەی نرخی دراوی بیانی و جێگیرنەبوونی، كە كاسبكار نازانێت تەكلیفی چییە، سروشتی نییە، كاری دوژمنە.
Your Comment