ئەم هەڵویستە میدیاییە کە نە سوودی به ئێران هەیە و نە خزمەتی عێراق دەکات، کاردانەوەی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی لێکەوتەوە. لێکدانەوەی پێشهاتەکانی عێراق بەمجۆرە لە دۆخێکدا کە ئەو وڵاتە لە لێواری پێکهێنانی دوو کابینەی حکوومەتدایە، لە هەولێر و بەغدا و هەموو فراکسیۆنە سیاسییەکانی عێراق بەدوای ئاشتی و پێکهێنانی حکوومەتدا دەگەڕێن، ناتوانێت هەنگاوێکی ژیرانە بێت.
ئەمەش له کاتێکدایه که ئێران له هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕازیه و پێکهێنانی حکوومەتی ئەم وڵاته و هەرێمی کوردستان به زووترین کات به پێویستیەکی هەرە گرینگ بۆ ئاسایشی وڵاتی عێراق دەزانێت، چوونکه هەرێمی کوردستان زیاتر له دوو ساڵه پەرلەمانی نەبووه و سەرەڕای تێپەڕاندنی زیاتر له ساڵێک له دوای هەڵبژاردنەکانی ۲۰۲۴، به هۆی ململانێی سیاسییەوه سەرکەوتوو نەبووه له پێکهێنانی حکوومەت.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە پەیوەندی نێوان لایەنە عێراقییەکان و بزووتنەوە سیاسییەکانی زۆر ئاڵۆزترە لەوەی کە شرۆڤەکارێکی نەناسراو بە بێ لەبەرچاوگرتنی هەستیارییەکانی ئەم ناوچەیە باسی لێوە بکات. چ سوودێکی هەیە لە وروژاندنی پرسی قوباد تاڵەبانی کوڕی خوالێخۆشبوو مام جەلال پەیوەندی بە جوولەکەکانەوە هەبێت؟، لە دۆخێکی وادا کە هەرێم لە لێواری پێکهێنانی حکوومەتدایە، بۆ ئەو دەزگا میدیاییانەی کە باسمان کرد، وە ئەوەش بە هێنانەوەی "سەرچاوەیەکی ئاگادار"ە، کە لە بنەڕەتدا جەوهەری هەواڵێک تێکدەدات و نادروستی دەکات. چوونکە لە ئەدەبیاتی میدیاییدا، هەواڵێک کە ناسنامەیەکی هەبێت، سەرچاوەیەکی ناسراو و ناسراوی هەیە و ئەوەش ئەوەندە گرنگە کە تەحەدایەکی گەورەی بەدوای خۆیدا دەهێنێت؛ هێڵێکی هەواڵی لەو جۆرە ناتوانرێت بێ ئامانج بێت.
درێژەی ئەم هێڵە وێرانکارییە لە میدیا ناوخۆییەکانی دیکەدا ئاماژەیە بۆ بزووتنەوەیەک لە دژی بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانی ئێران لە هەرێمی کوردستانی عێراق، کە هەندێکیان بەبێ ئەوەی بزانن کەوتوونەتە ناویەوە. ئەگینا قوباد تاڵەبانی لە ساڵی ۲۰۰۵ لەگەڵ "شێری گراهام" هاوسەرگیری کردووە و لە تەمەنی ۲۰ ساڵیدا و کەس لەو کاتەوە باسی لێوە نەکردووە. بەڵام ئێستا لە سەروبەندی هەڵبژاردنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و لە ناو ناکۆکی سیاسیدا، لەناکاو لە میدیاکانی ئێراندا ئەم بابەتە دەخرێتە بەر باس.
تاکە پاڵنەرێک کە دەتوانێت لە شیکردنەوەی ئەم کەیسەدا هەبێت، پرسی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراقە، کە بەپێی دەستووری نوێی ئەم وڵاتە پشکی کوردە و بەپێی ڕێککەوتنی سەرەتایی نێوان لایەنە کوردستانییەکان، ئەم پۆستە تا ئێستا لە دەستی یەکێتی نیشتمانی بووە و لە ماوەی دوو خولی ڕابردووشدا پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق لە دوای هەڵبژاردنەکانی ٢٠١٨ەوە هەوڵی بەدەست هێنانی پۆستی سەرۆککۆماری عێراقی داوە، کە ئێستا توانیویەتی گۆڕا بۆ ناکۆکییەکی جددی لە نێوان ئەو دوو لایەنەدا. پلانی سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی دەکرێت یەکێک لە پاڵنەرەکانی هەڵگیرسانی ئەم ناکۆکییە بێت، کە نازانرێت بە چ ڕێبازێک هاتۆتە ناو میدیاکانی ئێرانەوە.
پێدەچێت میدیای ئێرانی بەبێ ئەوەی بزانێت چووبێتە ناو ململانێ سیاسییەکانی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراقەوە و دەستیکردووە بە بەرژەوەندی لایەنێک بەسەر لایەنێکی دیکەدا، و بە ئارەزووی خۆیان یان بە نائارەزووی خۆیانەوە یاری لەسەر چەم و چۆڵی خۆیان دەکەن. هەرچەندە ئاسایشی هەرێمیش مەرجی دەوڵەتی عێراق و لە ئاکامدا ئێرانە، بەڵام چوونە ناو پەیوەندییە ئاڵۆزەکانی لایەنە کوردییەکان بە بێ ئاگاداری و ناشارەزایانە کێشەی ناوچەکە چارەسەر ناکات.
هەروەها بەغدا لە هەموو هەڵبژاردنێکدا پرۆسەیەکی دوورودرێژ تێدەپەڕێت لە هەڵبژاردنی کابینەیەکدا و ئەم ماوەیەش بە تایبەتی هەستیارە. پەیوەندییە سیاسییەکانی هەرێم و تەنانەت بەغداش زۆر لەوە ئاڵۆزترە کە میدیایەکی بێ شارەزایی لەم بابەتە بتوانێت مامەڵەی لەگەڵدا بکات. پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق لەگەڵ حکوومەتی ناوەندیدا توانای دیاریکراوی هەیە، پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار پرۆسەیەکی دیاریکراوی هەیە و کەوتۆتە ژێر فلتەری تایبەتەوە.
ئێستاکە بە ئاوڕدانەوە لەو پاشهاتە گرینگانەی کە لە عێراقدان گەروە کردن و زەق کردنەوەی ئەگەری بە سەرۆک کۆمار بوونی قوباد تاڵەبانی چ برینێک لە برینەکانی عێراق دەوا دەکات؟
* محەمەد هادیفەر
Your Comment