بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا لە بەیاننامەیەكدا، بڵاویکردەوە: ''ئەمە یەکەمجار نییە ناوچەکانی سووریا ڕووبەڕووی هێرش و پێشێلکاری لە دژی هاوڵاتیانی مەدەنی ببنەوە، دوێنێ شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە لە حەلەب و پێشتریش باشووری سووریا و ناوچەکانی دیکە ڕووبەڕووی هەمان رەفتار بوونەوە".
هاوکات، حکوومەتی کاتی بە بەرپرسیار زانی لەو کارانە، کە هەمان ئەو سیاسەتە سەرکوتكارییە بەرهەم دەهێنێتەوە کە سووریاییەکان لە دژی ڕاپەڕین.
ئیدارەی خۆسەر دەڵێت: "ئەم هەڵسوكەوتانە بەربەستێکی ڕاستەقینە لە بەردەم هەر دیالۆگێک یان کۆدەنگییەکی هەمەلایەنەی نیشتمانی دروست دەكەن".
ئەمە لە کاتێکدایە، دانیشتووانی شار و گوندەکانی کەنارو و ناوخۆی سووریا، ڕۆژی یەک شەممە لە خۆپێشاندانێکی ئاشتییانەی فراواندا دژی سیاسەتەکانی حکوومەتی ڕاگوزەر لە سووریا هاتنە سەر شەقام، ئەم خۆپیشاندانە کە چەندان شار و شارۆچکەی گرتووە ئامانج لێیان ڕاگرتنی پێشێلکارییەکان، چەسپاندنی فیدراڵیزم و مافی چارەی خۆنووسین.
Your Comment