بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان ڕایگه‌یاند: له‌باره‌ی پشێوی و ئاژاوه‌گێڕییه‌کانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی گوندی لاجانی سه‌ر به قه‌زای خه‌بات له پارێزگای هه‌ولێر، دانپێدانانی یه‌کێک له‌و تۆمه‌تبارانه بڵاو ده‌که‌ینه‌وه که به‌شداربووه له‌و پیلانگێڕییانه‌ی که بۆ هه‌رێمی کوردستان نه‌خشه‌ی بۆ کێشرابوون.
به‌پێی ڕاگه‌یاندراوه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان که بڵاو کراوه‌ته‌وه، دانپێدانانی یه‌ک له‌و که‌سانه‌یه که تۆمه‌تباره به نانه‌وه‌ی پشێوی و ئاژاوه‌که‌ی گوندی لاجان، ئه‌و که‌سه‌ش به‌پێی ڤیدیۆکه، نێچیروان هه‌رکی لێپرسراوی کۆمیته‌ی خه‌باتی یه‌کێتیه.
له دانپێدانانه‌که‌دا نێچیروان هه‌رکی ده‌ڵێت: "به‌فه‌رمانی هێزێکی ناوخۆیی و که‌تائیبی سه‌یدشوهه‌دا کاری کردوه و شه‌وی روداوه‌که‌ش له‌دوای تێپه‌ڕبونی له قوشته‌په که به‌ڕێوه‌بوه به‌ره‌و که‌رکوک و له‌وێشه‌وه به‌ره‌و سلێمانی، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌کانه‌وه ده‌ستگیرکراوه".
Your Comment