بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەشێک لە دانیشتوانی گوندی لاجان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا کە لە وەزارەتی ناوخۆ ئەنجامدراوە ڕایانگەیاند: ''هەرکییەکان زۆرترین شەهیدیان بۆ دۆزی ڕەوای گەلی کوردستان و دژی داعش داوە، ئەو کەسانەی لە دەرەوەی پارتین، دەیانەوێت گەنجانی هەرکی بە کوشتن بدەن".
وتیشیان'' بەڵام هەرکییەکان ڕێگە نادەن دەستی دەرەکی بێتە نێو ئەو نا تێگەیشتنەی لەنێوان خەڵکی گوندی لاجان و کۆمپانیای لاناز دروست بووە، ئەو دەستانە دەبڕن ئەگەر بیانەوێت سوود لەو بارودۆخە سەربگرن و ئێمە شەڕی حکوومەت ناکەین کوڕی حکوومەتین،خۆمان ٥ کەسمان ڕادەستی هێزە ئەمنیەکان کردووە و ئەوانیش پاش هەندێ ڕێکاری یاسایی ئازاد دەکرێن".
ئەو کۆمەڵە کەسە دەڵێن: ''لاجان و پارتی لێک جیا نابنەوە، کێشەمان لەگەڵ کەس نییە، هەڵەیەک ڕوویداوە و هیچ کێشەیەکمان لەگەڵ حکوومەت نییە، ئەو هێزەی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش کە هاتووەتە ناوچەکە، بۆ پاراستنی خەڵکەکە لەوێیە.''
داواشیان لە خەڵکی لاجان و هەرکییەکان کرد، بگەڕێنەوە ماڵەکانیان، چونکە بارودۆخەکە زۆر ئاساییە، ئەو هێزەی کە هاتووەتە ناوچەکە، بۆ پاراستنی کۆمپانیای لانازە، ماڵەکانیشیان پشکنینی بۆ ناکرێت، ئەوانەی دەستگیرکراویشن، دوای لێکۆڵینەوە، بەزۆرترین کات ئازاد دەکرێن.
ئەمە لە کاتێکدایە، ماوهی نزیکهی ههفتهیهکه دانیشتوانی گوندهکانی دهوروبهری ههولێر خۆپیشاندانیان دهستپێکرد و داوایانکرد ئهو پاڵاوگه نایاساییانه دابخرێن یاخود ئهو کهسانهی لهوێ کاردهکهن خهڵکی گوندهکان بن و دایانبمهزرێنن.
Your Comment