بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامیی له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه: "سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو قه‌یرانه كه‌ڵه‌كه‌بوانه‌ی كه حكوومه‌تی كار به‌ڕێكه‌ر بۆ هه‌رێم و هاوڵاتیانی دروستكردوه له‌باسی مووچه وبژێوی و بێكاری لاوان، له‌جیاتی بیركردنه‌وه له چاره‌سه‌ر و گوێگرتن له‌داوای هاوڵاتیان و چاره‌كردنی گرفته‌كان په‌نا ده‌باته به‌ر تۆقاندن و ترساندن و ڕشتنی خوێنی هاوڵاتیان".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، "ئه‌و پێشهاته نه‌خوازراوانه‌ی ڕوو ده‌ده‌ن له گوندی لاجان و چۆڵپێكردنی گونده‌كه و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داواكارییه‌كان به‌توندوتیژی و فشارخستنه‌سه‌ر گونده‌كه پێشهاتێكی مه‌ترسیداره".
لهڕاگهیهندراوهكهدا فراكسیۆنی یه‌كگرتوو ڕوونیكردۆته‌وه، "پێویسته به‌په‌له و ده‌ستبه‌جێ حكوومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر بێته سه‌رخه‌ت و چاره‌سه‌ری ئه‌و باره نه‌خوازراوه بكات و چاره‌سه‌ری گونجاو و به‌په‌له بۆ داواكاریه‌كانیان بدۆزێته‌وه".
ماوه‌ی نزیكه‌ی هه‌فته‌یه‌كه دانیشتوانی گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر خۆپیشاندانیان ده‌ستپێكرد و داوایانكرد ئه‌و پاڵاوگه نایاساییانه دابخرێن یاخود ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌وێ كارده‌كه‌ن خه‌ڵكی گونده‌كان بن و دایانبمهزرێنن.
Your Comment