بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئومێد خۆشناو له کۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌که‌دا رایگه‌یاند، "ده‌ستی هه‌مو ئه‌وانه ده‌بڕدرێت که ده‌یانه‌وێت ئاژاوه له کوردستان دروستبکه‌ن، هیچ که‌سێکیش له گوندی لاجان ده‌ستگیرناکرێت و ئه‌و ده‌نگۆیانه ناڕاستن، ته‌نها لێپرسینه‌وه له خه‌ڵکی ئاژاوه‌گێڕ ده‌کرێت و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک لێپرسینه‌وه له خه‌ڵکی ئاسایی ناکرێت، چونکه پیلانه‌که لای ئێمه ئاشکرایه‌و هی ئه‌مڕۆ نییه".
له کۆنگره‌که‌دا، ئومێد خۆشناو باسی له‌وه‌شکرد، "هه‌ندێک له ده‌زگا ئیعلامییه‌کان ده‌یانه‌وێت کاره شهرمهزراییهکهی کۆرمۆر بزر بکه‌ن، ئهوانهیدهیانهوێت کۆرمۆر له‌بیرببه‌نه‌وه، به گرووپی تیرۆرست و له یاسا ده‌رچووه‌کان و به‌وانه‌ی که له هه‌رێمی کوردسانیشهوه چاوساغیان بۆ ده‌که‌ن ده‌ڵێین، کۆرمۆر به سه‌رتاندا تێناپه‌ڕێت".
ئومێد خۆشناو داواشیکرد، وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی حکوومه‌تی هه‌رێم بێلایه‌نانه کاری خۆی بکات و یاسا به‌سه‌ر ده‌زگاکانی راگه‌یاندن جێبه‌جێبکات و وتی: "چونکه ئه‌و که‌ناڵانه به‌شێکن له فینهگێڕییهکه".
ماوه‌ی نزیکه‌ی هه‌فته‌یه‌که دانیشتوانی گونده‌کانی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر خۆپیشاندانیان ده‌ستپێکرد و داوایانکرد ئه‌و پاڵاوگه نایاساییانه دابخرێن یاخود ئه‌و که‌سانه‌ی له‌وێ کارده‌که‌ن خه‌ڵکی گونده‌کان بن و دایانبمهزرێنن.
Your Comment