شەڕ و پێکدادان لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزێکی پارتی ڕوویدا

لە خۆپیشاندانی هاوڵاتییانی هەرێم لە بەردەم کۆمپانیای لانازی سەر بە بنەماڵەی بارزانی لە سنووری هەولێر، کوژرانی کەسێک پشتڕاستکرایەوە لە ئێستاشدا دەنگۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانییەکان هەیە.

کوردپرێس:  ئاژانسی ڕۆژنیوز بڵاوی کردەوە لە کاتژمێر ٠١:٠٠ـی دوای نیوەڕۆی ئەمڕوە، بە مەبەستی دامەزراندنییان، ژمارەیەک هاوڵاتی لە سنووری شارۆچکەی گوێر کە زۆرینەیان لە عەشیرەتی هەرکین، ڕوویان لە بەردەم کۆمپانیای لاناز كرد، کە پاڵاوگەیەکی نەوتە و خاوەندارییەکەی دەگەڕێتەوە بۆ بنەماڵەی بارزانی.
ئەو ئاژانسە ئاشکراشی کرد: دوای ئەوەی خۆپیشاندەران، کە ژمارەیان زیاتر لە ٤٠٠ کەس دەبێت  گەیشتنە بەردەم دەرگای کۆمپانیاکە، ڕێگای هاتوچۆیان داخست، لەلایەن تیمەکانی ئاسایشی پاڵاوگەکەوە، کە سەر بە پەدەکەن دەسڕێژی گولـلە لە خۆپیشاندەران کرا و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ژمارەی کوژراو و بریندارەکان لە زیادبووندایە.
تا ئێستا هیچ لایەنێکی فەرمی لەبارەی ئەو دۆخەوە هیچ ڕاگەیاندراوێکی فەرمییان نەداوە، هەروەها ئامارێکی درووست لەبارەی قوربانییەکان لەبەردەستدا نییە

News ID 226536

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha