بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێم له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا سه‌باره‌ت به هێرشه‌كان بۆ سه‌ر كێڵگه نه‌وتییه‌كان و دامه‌زراوه‌كان بڵاویكرده‌وه: "له نێوان ۱۵‌ی (حوزه‌یران/۶)ی ۲۰۲۵ و ۲۵‌ی (ته‌مموز/۷)ی ۲۰۲۵ دا، كێڵگه نه‌وتییه‌كان و دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كان، له‌گه‌ڵ چه‌ندین دامه‌زراوه‌ی گرنگ له هه‌رێمی كوردستان، دوچاری هێرشی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان بوون و له ئه‌نجامدا زیانی ماددی و ئابووریی به‌رچاویان پێگه‌یشتوه، بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و هێرشه مه‌ترسیدارانه و ده‌ستنیشانكردنی ئه‌نجامده‌ره‌كان و به سزاگه‌یاندنیان، سه‌رۆكی حكومه‌تی فیدڕاڵ بڕیاری پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌شی ده‌ركرد، به سه‌رۆكایه‌تی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، به ئه‌ندامیه‌تی ده‌زگا ئه‌منی و هه‌واڵگری و سه‌ربازییه‌كانی فیدراڵ و هه‌رێمی كوردستان.
به‌وته‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، "لیژنه هاوبه‌شه‌كه ده‌ستی به كاره‌كانی كرد و له ۲۸‌ی (ته‌مموز/۷)ی ۲۰۲۵ سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان كرد و زنجیره‌یه‌ك كۆبونه‌وه‌ی مه‌یدانیان كرد و پشكنینی ته‌كنیكیان بۆ شوێنه په‌لاماردراوه‌كان كرد به پشتبه‌ستن به ئه‌نجامی پشكنینی ته‌كنیكی پاشماوه‌ی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كان كه له‌م هێرشانه‌دا به‌كارهێنراون، ده‌ركه‌وت كه ڕێڕه‌وی هه‌ڵدانیان له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه فیدڕاڵییه‌كانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتوه، كه هاوسنوری هه‌رێمی كوردستانه، هه‌روه‌ها ده‌زگا ئه‌منیی و هه‌واڵگرییه‌كانی هه‌رێم دانپێدانانی یاسایی به‌ڵگه‌داری ئه‌و كه‌سانه‌یان خسته‌ڕو كه ئاشكرا ده‌بێت سه‌ر به كام رێكخستنن".
ئەو وەزارەتە ئاشكراشیكردوه، "له‌گه‌ڵ ته‌واوبونی لێكۆڵینه‌وه‌كان، لیژنه‌ی باڵای لێكۆڵینه‌وه، كه به بڕیارێكی سه‌رۆك وه‌زیرانی فیدراڵ پێكهێنرا، له باره‌گای ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی كۆبوه‌وه و ڕاپۆرتی كۆتایی خۆی داڕشت، كه ڕاده‌ستی سه‌رۆك وه‌زیرانی فیدڕاڵ كرا بۆ گرتنه‌به‌ری ڕێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر لایه‌ن و كه‌سانی تێوه‌گلاو له هێرشه‌كان" و ده‌شڵێت، "سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبونی زیاتر له دو مانگ به‌سه‌ر پێشكه‌شكردنی ڕاپۆرته‌كه‌دا، حكومه‌تی فیدڕاڵی هیچ ڕێوشوێنێكی یاسایی و ئه‌منی به‌رامبه‌ر به تاوانباران نه‌گرتۆته‌ته‌به‌ر".
وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شی ڕوونكردۆته‌وه، "له ڕاپۆرتی كۆتاییدا، كه ئێستا له به‌رده‌ستی سه‌رۆک وه‌زیرانی فیدڕاڵه، به ڕونی ئه‌و لایه‌نانه‌ی به‌رپرسن له هێرشه تیرۆریستییه‌كان، ده‌ستنیشان ده‌كات، كه له ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه زیانی به‌رچاو و مه‌ترسیداریان به ژێرخانی وزه‌ی هه‌رێمی كوردستان گه‌یاندوه، ڕاپۆرته‌كه چه‌ندین ڕاسپارده‌ی له‌خۆگرتوه، دیارترینیان ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی بو بۆ تاوتوێكردنی ڕاپۆرته‌كه و گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی یاسایی پێویست له‌دژی لایه‌نی به‌رپرسیار، به‌ڵام تا ئێستا هیچ كام له‌م ڕاسپاردانه جێبه‌جێنه‌كراون"، هه‌ربۆیه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، داوا ده‌كات حكوومه‌تی فیدراڵ، ئه‌ركه ده‌ستوری و یاسایی و ئه‌منییه‌كانی خۆی جێبه‌جێ بكات و ڕێكاری خێرا له به‌رامبه‌ر تاوانباران و ئه‌وانه‌ی له پشتیانه‌وه‌ن بگرێته‌به‌ر.
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕوو، "هه‌رێمی كوردستان جه‌ختده‌كاته‌وه كه به‌رده‌وامبوونی بێهه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی تێوه‌گلاون، پێشێلكردنی به‌رپرسیارێتی ده‌ستوری و ئه‌منییه و ئه‌م كه‌مته‌رخه‌مییه ته‌نیا هانی ئه‌و ڕێكخراوانه ده‌دات بۆ درێژه‌دان به كرده‌وه‌كانیان، هێرشه‌كه‌ی دوێنێ شه‌ویش بۆ سه‌ر كێڵگه‌ی گازی كۆرمۆر ده‌رئه‌نجامی ڕاسته‌وخۆی نه‌بونی ڕێوشوێنی تونده به‌رامبه‌ر به ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كانی پێش‌و، بۆیه حكوومه‌تی هه‌رێم مافی خۆیه‌تی هه‌مو ڕێوشوێنێكی پێویست بگرێته‌به‌ر بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه ئه‌منی و ئابورییه‌كانی، له چوارچێوه‌ی ده‌ستور و یاسادا".
Your Comment