بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فراکسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی کوردستان له‌میانی کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا، ڕایگه‌یاند: "ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێکه ده‌نگۆ و باس و خواستی ئه‌وه هه‌یه که نه‌وه‌ی نوێ بڕیاری داوه به‌شداری کابینه‌ی ده‌یه‌می حکوومه‌ت بکات، هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه ڕه‌تده‌که‌ینه‌وه و ئێمه تاوه‌کوو ئێستا له‌باره‌ی به‌شداریکردن یان به‌شدارینه‌کردن بڕیارمان نه‌داوه و ئه‌و ده‌نگۆیانه ڕه‌تده‌که‌ینه‌وه".
ئاماژه به‌وه‌شده‌که‌ن، بڕیاردان له بابه‌تی به‌شداریکردن یان به‌شدارینه‌کردن لای شاسوار عه‌بدولواحیده و ئه‌و له زیندانه‌وه یه‌کلایی ده‌کاته‌وه و هه‌ر بڕیارێک بدات ئه‌وا پێوه‌ی بابه‌ندن.
په‌یوه‌ست به‌وه‌ی که به‌شێک له په‌رله‌مانتارانی نه‌وه‌ی نوێ به‌شداری له حکومه‌ت ده‌که‌ن، فراکسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ ده‌ڵێت، "ئێمه باڵمان نیه و هیچ ڕایه‌کی جیاوازمان نیه و فراکسیۆنێکی یه‌کگرتوین بۆ به‌شداریکردن له حکوومه‌ت یان به‌شداری نه‌کردن و هه‌ر بڕیارێک بده‌ین ئه‌وه جێبه‌جێ ده‌که‌ین".
شایانی باسە فراکسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی کوردستان خاوه‌نی ۱۵ کورسی په‌رله‌مانییه و له دوای پارتی و یه‌کێتی، سێیه‌م گه‌وره‌ترین فراکسیۆنه له خولی نوێی په‌رله‌مانی کوردستان.
Your Comment