کوردپرێس: محەممەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق، بە تۆڕی میدیایی ڕووداوی ڕاگەیاند: "قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان هەردوو وڵات ساڵانە زیاتر لە ۱۲ ملیار دۆلارە و لە رێگەی کردنەوەی دەروازەی نوێ و پەرەپێدانی ناوچە پیشەسازییە هاوبەشەکانەوە کار بۆ بەرزکردنەوەی دەکەین".
بە وتەی محەممەد حەنون، سەرەڕای ئاڵنگارییەکان، لەوانە کەمبوونەوەی هەناردەی نانەوتیی ئێران، عێراق بەهۆی نزیکیی جوگرافی و کەمیی نرخی کاڵاوە، بەردەوام دەبێت لە هاریکارییەکانی لەگەڵ تاران، بەتایبەتی لە بواری وزەدا.
وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق گوتیشی، "کاری سەرەکیمان ئەوەیە، پشتگیریی بەرهەمی خۆماڵی بکەین و کەمتر شتومەک لە دەرەوە بهێنین. هاوکات، هاوسەنگیی بازرگانیمان لەگەڵ ئێران دەپارێزین و لەرێگەی هاوکاریی تەکنیکی لەگەڵیان، توانای کارگە عێراقییەکان بەهێزتر دەکەین".
محەممەد حەنون دەشڵێت: "هەردوولا هەوڵی کاراکردنی پڕۆژەکانی هێڵی شەمەندەفەر و پەرەپێدانی رێڕەوە سنوورییەکان دەدەن بۆ ئاسانکاریی جووڵەی کاڵاکان و دابینکردنی ژینگەیەکی بازرگانیی شەفاف".
Your Comment