کوردپرێس: به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێکی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، کۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی به ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م سه‌رکرده‌کانی، له نووسینگه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆکی هاوپه‌یمانی نه‌سر ئه‌نجامداوه، کۆبوونه‌وه‌که‌ش به پیرۆزبایی له گه‌لی عێراق و هێزه سیاسییه‌کان ده‌ستیپێکرد و جه‌ختیش له‌سه‌ر "هاوکاریی نیشتمانی وه‌ک پایه‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تی بۆ تێپه‌ڕاندنی قۆناغی داهاتوو" کرایه‌وه.
ئه‌وه‌شی ئاشکراکردوه، "هێزه سیاسییه‌کانی واژۆیان کرد بۆئه‌وه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به گه‌وره‌ترین کوتله‌ی په‌رله‌مانی پێکبهێنێت و هه‌موو قه‌واره‌کان له‌خۆبگرێت، به‌و پێیه‌ش چوارچێوه ڕێکاره‌کانی دیاریکردنی کاندیدی سه‌رۆک وه‌زیران بۆ قۆناغی داهاتوو به‌پێی چوارچێوه ده‌ستورییه‌کان ده‌ستپێده‌کات".
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی باسی له‌وه‌ش کردوه، "بڕیاردرا به پێکهێنانی دوو لیژنه، یه‌که‌میان ئه‌رکی په‌یوه‌ندیکردن و گفتوگۆ ده‌بێت له‌سه‌ر شایسته نیشتمانییه‌کانی داهاتوو بۆ په‌ره‌پێدانی دیدێکی یه‌کگرتوو به‌مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت، لیژنه‌ی دووه‌میش کۆبوونه‌وه و چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ کاندیده‌کانی پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران ده‌کات به‌پێی پێوه‌ره‌کانی پیشه‌یی و نیشتمانی".
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که، "له کۆبوونه‌وه‌که‌دا به شێوه‌یه‌کی به‌رفراوان باس له پێوه‌ره پێویسته‌کان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک وه‌زیرانی داهاتوو کرا، جگه له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی به‌رنامه‌ی چاوه‌ڕوانکراوی حکوومه‌ت، هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ ئاسته‌نگه سیاسی و ئابوری و خزمه‌تگوزاریه‌کان، به شێوه‌یه‌ک که له‌گه‌ڵ خواسته‌کانی هاوڵاتیان به‌ره‌و چاکسازی و سه‌قامگیری و گه‌شه‌پێدان بگونجێت".
"چوارچێوەی هەماهەنگی" هاوپەیمانییەکی سیاسی عێراقییە کە لە مانگی (تشرینی یەکەم/۱۰)ی ساڵی ۲۰۲۱ لەلایەن هێزە شیعەکانەوە پێکهێنراوە، بە ئامانجی پێکهێنانی حکوومەتی هاوبەشی دەسەڵاتی تەوافوق، دوای ئه‌وه‌ی که موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در که خاوه‌نی ۷۳ کورسی بوو، له (حوزه‌یران/۶)ی ۲۰۲۲ کشایه‌وه، لایه‌نه‌کانی چوارچێوه‌که توانیان زۆرینه به‌ده‌ستبهێنن و حکوومه‌ت پێکبهێنن.
Your Comment