بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی عه‌بادی بڵاویکرده‌وه، له کۆبوونه‌وه‌که‌ی نێوانیاندا، حه‌یده‌ر عه‌بادی و هادی عامری باسیان له کۆمه‌ڵێک بابه‌تی په‌یوه‌ست به قۆناغی ئێستا کرد، له پێش هه‌موویانه‌وه به‌رز نرخاندنی ده‌ستکه‌وتی هه‌ڵبژاردنه‌کان بوو وه‌ک ههنگاوێکی بنه‌ڕه‌تی بۆ چه‌سپاندنی ڕێبازی دیموکراسی له وڵات‌دا.
هه‌ردوولا باسیان له ئاسته‌نگه‌کانی قۆناغی داهاتوو و گرنگی یه‌کخستنی هه‌وڵه نیشتمانییه‌کان کرد بۆئه‌وه‌ی عێراق به‌ره‌و قۆناغێکی سه‌قامگیرتر و پێشکه‌وتنخوازانه‌تر ببات".
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که، حه‌یده‌ر عه‌بادی و هادی عامری جه‌ختیان له "پێویستی خێراکردنی پێکهێنانی حکوومه‌تێک کردوه‌ته‌وه که توانای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاسته‌نگه‌کانی هه‌بێت، به‌مه‌به‌ستی دابین کردنی پێداویستییه‌کانی هاوڵاتیان و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌کان هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ خواسته‌کانی گشتی".
Your Comment