بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌سه‌ده بڵاویکرده‌وه، ئه‌مڕۆ هێزه‌کانمان له ده‌وروبه‌ری گوندی غانم عه‌لی له دێهاتی ڕۆژهه‌ڵاتی ڕه‌قه، ڕووبه‌ڕووی هێرشێکی غه‌درکارانه‌ی هێزه‌کانی سه‌ر به حکوومه‌تی کاتیی سووریا بوونه‌وه، گرووپه چه‌کداره‌کان درۆنی خۆکوژ و چه‌کی قورسیان به‌کارهێنا، ئه‌م هێرشه ڕه‌وشی پڕ له پشێویی و هێرشکارانه‌ی گرووپه‌کانی سه‌ر به حکوومه‌تی کاتیی دیمه‌شق نیشان ده‌دات، ئه‌م هێرشه دژی ئاسایشی خه‌ڵکی سڤیل و ئارامیی هه‌رێمه‌که ئه‌نجام ده‌درێن.
هەسڵەدە باسی له‌وه‌ش کردوه: "هێزه‌کانمان به به‌پرسیارێتییه‌وه ئه‌م هێرشه بێسه‌روبه‌ره‌یان تێکشکاند، له ئه‌نجامدا، سێ شه‌ڕڤان به سووکی برینداربوون، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی گرووپه هێرشکه‌ره‌کان برینداربوون، ئه‌م ڕه‌فتاره بێسه‌روبه‌رانه نیشانی ده‌ده‌ن که ئه‌م لایه‌نانه ده‌یانه‌وێت پشێویی بنێنه‌وه و هه‌موو هه‌وڵه‌کانی چه‌سپاندنی ئارامی له‌ناوببه‌ن".
هه‌سه‌ده له راگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا باسی له‌وه‌ش کردووه، "هێزه‌کانمان به‌شێوه‌یه‌کی به‌رپرسیارانه وه‌ڵامی هێرشه‌که‌یان دایه‌وه و ڕێگه‌یان نه‌دا شه‌ڕه‌که فراوانتر ببێت، به‌ڵام دووپاتیده‌که‌ینه‌وه که به‌رانبه‌ر ئه‌م هێرشانه بێده‌نگ نابین و هه‌رچی پێویست بێت بۆ پاراستنی هه‌رێمه‌که‌مان ده‌یکه‌ین"، جه‌ختیشی کرده‌وه، بانگه‌واز له‌و لایه‌نانه ده‌که‌ین که ئه‌م گرووپانه به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، با ئه‌م گرووپانه و ڕه‌فتاره‌کانیان بوه‌ستێنن، چوونکه بوونه‌ته مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاسایش و ئارامیی هه‌رێمه‌که".
ئه‌و هێرشه‌ی چه‌کدارانی سووریا له‌کاتێکدایه که بە سەرپەرشتی ئەمریکا گفتوگۆکان لە نێوان دیمەشق و "هەسەدە" بەردەوامن، بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی "۱۰ی ئازار" که یه‌کێک له خاڵه‌کانی رێکه‌وتنه‌که تێکه‌ڵکردنی هێزه‌کانی هه‌سه‌ده له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگری سووریایه.
Your Comment