بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی پارتی دەم لە وتارێکیدا لە کۆبوونەوەی لەگەڵ هاوسەرۆکانی شارەوانییەکان لە دیاربەکر رایگەیاند: "بۆ بەهێزکردنی پرۆسەی ئاشتی، پێویستە سەرۆکی شارەوانییە دوورخراوەکان بگەڕێندرێنەوە سەر کارەکانیان و کۆتایی بە دەسەڵاتی قەیوومەکان بهێنرێت".
تونجەر باکرهان، وتیشی: "ئەگەر لە تورکیا باسی دیموکراسییەت و پرۆسەیەک دەکەین، پێویستە هەنگاو بنرێت بۆ کۆتاییهێنان بە پرسی قەیووم. چاوەڕوانی خەڵک لە دەسەڵات ئەوەیە، ئەو سەرۆکی شارەوانییانەی لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە بگەڕێندرێنەوە سەر کارەکانیان".
باکرهان جەختی لەوەش کردەوە کە پێویستە ئەو کەسانەی، کە بەهۆکاری سیاسی دەستگیرکراون ئازاد بکرێن .
ئاماژەی بەوەش کرد: "ئیدی کاتی ئەوەیە ئیرادەی خەڵک ڕادەستی خەڵک بکرێتەوە و قەیوومەکان لاببرێن. کاتی ئەوەیە دەسەڵات واز لەو ڕێگرییانە بهێنێت کە بۆ شارەوانییەکانی ژێر دەستی پارتی دەم دروستیدەکات".
Your Comment