هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان كراوەیە بەڕووی هەموو لایەنەكانەکان

محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت:  هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان كە براوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقە، کراوەیە بەڕووی  هەموو لایەنەکان بەبێ جیاوازی بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سوودانی لە وتارێکی تەلەفزیۆنیدا دەستخۆشی لە لایەنگرانی هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوەو گەشەپێدان كرد بەبۆنەی بەدەستهێنانی پلەی یەکەم لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکاندا.
ئاماژەی بەوەشکرد، کاردەکەن بۆ بەدیهێنانی ئیرادەو بەرژەوەندیی تەواوی هاوڵاتیان، بەوانەشەوە كە بایکۆتی هەڵبژاردنیان کردووە، چونکە عێراق هی هەمووانە.
سوودانی ڕاشیگەیاند: کێبڕکێی هەڵبژاردن کۆتایی هات، داواشی لە هەموو لایەک كرد بەرژەوەندی نیشتمانی لە سەرووی هەمووانەوە دابنێن بۆ ئەوەی خزمەت بە گەلی عێراق بکەن، وتیشی، بڕیاری گەل دەسەڵاتی کۆتاییە و دەبێت حکومەتێکی لێهاتوو پێکبهێنن.

News ID 226440

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha