مەسروور بارزانی: دەنگەکانی پارتی یەک ملیۆنی تێپەڕاند

مەسروور بارزانی، لە پەیامێکدا، ئاشکرای کرد دەنگەکانی حزبەکەی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق یەک ملیۆن دەنگی تێپەڕاندووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەقی پەیامەکەی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم و جێگیری سەرۆکی پارتی دیموکرات بەمشێوەیە؛

سوپاس بۆ خودای گەورە و بە هەڵوێست و ویستی هاووڵاتییانی بە ئەمەکی کوردستان و ئەندامانی پارتی، دەنگەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە یەک ملیون دەنگ تێپەری و لە ئەنجامی کۆتایی زیاتریش دەبن.

پیرۆزبایی لە سەرۆک وڕابەری گەلەکەمان جەنابی سەرۆک بارزانی دەکەم.

پیرۆزبایی لە برای بەڕێز و خۆشەویستم کاک نێچیرڤان دەکەم کە تەحەدای یەک ملیۆنی ڕاگەیاند.

سوپاس و دەستخۆشی لە هەموو سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی پارتی دەکەم.

پیرۆزبایی لە هەموو خەڵکی کوردستان دەکەم.

ئەم سەرکەوتنە گەورەیە لە پرۆسەی دیموکراسی و هەمو خەڵکی عێراق پیرۆز بێت.

بە گوڕ و تینێکی زیاتر لە خزمەتی هەموو کوردستانیان و نیشتمانمان بەردەوام دەبین.

بەرەو وڵاتێکی سەقامگیرتر و ئاوەدانتر.

News ID 226428

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha