بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ دوشەممە ئیسماعیل به‌قایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ڕایگەیاند: "هەڵبژاردنەکانی عێراق له‌م كاته‌دا وەرچەرخانێکی چارەنووسسازە بۆ دیاری کردنی ئایندەی گەلی عێراق".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: "هەر دەستوەردانێکی دەرەکی لەم پرۆسەیەدا لەلایەن تاران و گەلی عێراق و وڵاتانی بەرپرسیاری ناوچەکە ڕەتدەکرێتەوە و سه‌ركۆنه دەکرێت".
به‌قایی باسی له‌وه‌ش كرد: "ئەزموونەکانی ڕابردوو دەریانخستووە کە هەموو دەستێوەردانێکی ئەمریکی لە کاروباری وڵاتانی دیکەدا لێکەوتەی نەرێنی بۆ ئاشتی و سەقامگیری لەو وڵاتانە و تەواوی ناوچەکەدا هەبووە".
تاران له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ڕاگه‌یاند و ده‌ڵێت، "ئێران هیوادارە هەڵبژاردنەکانی عێراق کە بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بەڕێوەبچێت، بەشێوەیەک بەرەوپێش بچێت کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی گەلی عێراق بکات و بەشداربێت لە بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە".
Your Comment