بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆنگرەی نهتهوهیی کوردستانی سەبارت بە هەڵبژارنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە: ''جەخت لەسەر ئەوە دەکەینەوە کە سەرکەوتنی ئەم هەڵبژاردنانە پێویستی بە دابین کردنی کەشێکی ئازادانە و دروست و شەفاف هەیە، و مسۆگەرکردنی ئازادیی هەڵبژاردن بەبێ هیچ فشار و دەستێوەردانێک، لەگەڵ دوورکەوتنەوە لە هەموو ئەو کردەوانەی کە زیان بە ناوبانگیی سیاسیی هەرێم و مافەکانی هاووڵاتیانی ههرێم بگهیهنن".
کەنەکەش دەشڵێت: ''داوا لە گەلی خۆمان دەکەین کە بەشداریی سیاسی بکەن بە ئەرکی خۆیان، بێگومان دەنگدانیش بەیەک لە کۆڵەکەکانی دیموکراسی دادەنرێت، وە خەڵکی ئێمەدەبێت بەو بەرپرسیارێتیە هەستێت کە چوونە سەر سندووقەکانی دەنگدانە بەتایبەتیش لەناوچەکانی مادەی ١٤٠ لە هەمان کاتدا داوا لە هەموو پارت و هێز و کەسە سەربەخۆکانی ناو ئەم پرۆسەیە دەکەین کە ئەرکە نیشتیمانی و ئەخلاقییەکانیان فهرامۆش نهكهن و بە ڕۆحی بەرپرسیارێتییەوە کار بکەن".
Your Comment