بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە: له نامه‌که‌يدا ڕوبيۆ ستايشى ڕۆڵى نێچيرڤان بارزانى ده‌کات له کردنه‌وه‌ى بۆريى نێوان عێراق و تورکيا بۆ هه‌نارده‌کردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى کوردستان، هه‌روه‌ها پێشوازی له‌و هه‌نگاوه ده‌کات.
له به‌شێکى ديکه‌ى نامه‌که‌دا، وەکوو سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ڕوبيۆ پێزانين بۆ "ڕۆڵى به‌رده‌وامى نێچيرڤان بارزانى بۆ ئاسانکردنى گفتوگۆى نێوان تورکيا و په‌که‌که و هه‌وڵه‌کانى له‌پێناو پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريدا له سووريا، ده‌رده‌بڕێت".
ڕۆبيۆ هاوبه‌شيى به‌رده‌واميى نێوان ئه‌مريکا و هه‌رێمى کوردستان به بنه‌مايه‌کى سه‌قامگيرى و پێشکه‌وتن له قه‌ڵه‌م ده‌دات، بەپێی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان. هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه بۆ نێچيرڤان بارزانى ده‌نووسێت: سه‌رکردايه‌تى و هاوبه‌شيى بنياتنه‌رانه‌تان، گيانى به‌رپرسياريه‌تى و دانايى به‌رجه‌سته ده‌که‌ن که ده‌بنه هۆى پته‌وکردنى ئاشتى و هاريکارى.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کردووە، له کۆتايى نامه‌که‌يدا، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريکا وێڕاى سڵاو و رێز و سوپاسگوزارى بۆ هاوپه‌يمانيى به‌رده‌وامى هه‌ردوولا، ستايشى هه‌وڵه‌کانى نێچيرڤان بارزانى له‌پێناو هاوبه‌شى و يه‌کڕيزيدا ده‌کات، هه‌روه‌ها جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه که پته‌وکردنى هاريکاريى ئابووريى نێوان ئه‌مريکا و هه‌رێمى کوردستان، به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌شيان به‌هێز ده‌کات.
Your Comment