تورکیا یاسایەکی تایبەت بۆ گەڕانەوە گەریلاکانی PKK دادەڕێژێت

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ڕاپۆرتێکی بڵاو کردۆتەوە و دەڵێت تورکیا دەستیکردووە بە داڕشتنی یاسایەک کە ڕێگە بە هەزاران گەریلا و هاوڵاتی مەدەنی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) دەدات لە حەشارگەکانیان لە هەرێمی کوردستان بگەڕێنەوە بۆ ماڵ و حاڵی خۆیان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەرپرسێکی باڵا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سەرچاوەیەکی ناو پارتێکی سیاسی کوردی لە تورکیا بۆ ڕۆیتەرز ڕایانگەیاندووە: یاسا پێشنیازکراوەکە پارێزگاری لە گەڕاوەکان دەکات، بەڵام لێبووردنی گشتی ئەو تاوانانە ناگرێتەوە کە لەلایەن چەکدارانی پێشووەوە ئەنجام دراون.

بەگوێرەی ئەو پلانانە، دەکرێت هەندێک لە سەرکردە گەریلاکان بنێردرێن بۆ وڵاتانی سێیەم.

گەڕانەوەی گەریلاکانى پەکەکه و خێزانەکانیان بۆ تورکیا له بنکەکانیان له ناوچه شاخاوییەکانی باکوری عێراق، یه کێکه له دوا کۆسپەکانی بەردەم  پڕۆسەی ئاشتی که ساڵێک له مەوبەر دەستیپێکرد، بۆ کۆتاییهێنان به ململانێیەک که بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی نزيکەى ۴۰ هه زار کەس.

لەکاتێکدا بەرپرسان بەشێوەیەکی گشتی قسە لەسەر هەوڵەکانی ئاشتەوایی دەکەن، بەڵام ئەو وردەکارییەی ئەو دوو سەرچاوەیە ئاشکرایان کردووە پێشتر بڵاونەکراوەتەوە، لەوانەش پێشنیاز بۆ گەڕانەوەی هاوڵاتیانی مەدەنی و گەریلاکان بە گروپی جیا جیاو بۆ رەوانەکردنی سەرکردەکانيان بۆ وڵاتانی سێیەم.

ئەو بەرپرسەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە ڕوونکردنەوەی لەسەر دانوستانە هەستیارەکان داوەو داوای کرد ناوی ئاشکرا نەکرێت، ڕایگەیاندووە: ڕەنگە ئەو یاسایەی کە  ڕێگە بە گەڕانەوەیان دەدات لەم مانگەدا لە پەرلەمانی تورکیا بخرێتەڕوو.

News ID 226393

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha